خۆکوژی تازە لاوێکی تر لە رۆژهەڵاتی کوردستان

تەرمی کچێکی ۱۵ساڵان لە نهۆمی ژێرەوەی ماڵ باوکیا دۆزرایەوە،بەپێی وتراوی شایەد حاڵەکان کچە تازەلاوەکە خۆی هەڵ واسیبوو

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ یەک شەمە ۱۹گوڵان کاتژمێر ۱۹ بەکاتی ناوخۆ”ئارەزوو دژانگاە”هەوڵی خۆکوژی داو گیانی لەدەست دا.ئەم کچە تازە لاوە دانیشتووی گەڕەکی کوورەی موسەوی شاری مەریوانە،بەپێی وتراوەکان هۆی خۆکوژیەکە کێشەی بنەماڵەیی بووە

شایانی باسە لەچەند مانگی ڕابردوودا  تائێستا زیاتر لە ۸تازە لاوی رۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵی خۆ کوژیان داوەو گیانیان لەدەست داوە.
بە سەرچاوە گرتن لە ئامارە فەری ونافەرمیەکان رۆژهەڵاتی کوردستان پلەی یەکەمی هەیە لە  رێژەی خۆکوژی لە نێوان گەنجان وتازەلاوان لە هەموو ئێراندا.بەشێوەیەک کە لە ۆارێزگاکانی ئیلام وکرماشان دا ئەم رێژە دووئەوەندەو نیوی رێژەی خۆکوژیە لە هەموو ئێران.

ئاستەنگی ئابووری،روانگەی ئەمنیەتی دەوڵەت بۆ دانیشتوانی ناوچەی رۆژهەڵاتی،کێشەی بێکاری وئابووری وبێ هیوابوون بەداهاتوو هۆکارەسەرەکیەکانی خۆکوژین لە رۆژهەڵاتی کوردستان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
09/05/2016