پەیام ئەنوەری لە زیندانی ئێرانەوە لە بانە پشۆی کاتی وەرگرت

ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندانی٢٧٢١ی کوردی، بندکراوێکی سیاسی ناسراو بە پەیام ئەنوەری خەڵکی بانە لەبەندیخانەی حکومەتی ئێران لە شارەی بانە بۆ پشۆی کاتی ڕزگار کرا.

بەپێی ھەواڵی ھەواڵنێری مافی مروڤی کوردوستان لە بانە، پەیام ئەنوەری لەڕۆژی٣ی سەرماوەزی ساڵی٢٧١٧ی کوردی لەلایەن هێزە ئەولەکارێکانی ئێرانەوە دەستەبەسەرکراو،بە مەبەستی لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ بنکەی دەستبەسەرکردنی هەواڵگریی سوپای پاسداران لە سنە.

لەکاتی دەستبەسەرکردنیدا ڕێگەی پێنەدرا پارێزەرێ ھەبێو سەردانی لەگەڵ خێزانەکەی بکات و دواجار بەبارمتەی 200 ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ڕزگار کرا.

جێی ئاماژەیه، کە بەڕێوەچۆنی دادگا بۆ سەپاندنی تۆمەتەکان بەسەر پەیام ئەنوەری لە٢ی گوڵانی٢٧١٨ی کوردی لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ئێران لە سنە بەڕێوەچوو و لە٢١ی سەرماوەزی٢٧١٨ی کوردی،لەلایەن لقی یەک لە دادگای شۆڕشەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، بەتۆمەتی “ئەندامێتی لەحزبێکی کوردی دژ بە حووکمەتی ئێران” سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

جێی تێبینیه که، حوکمەکه بۆ سێ ساڵ و نۆ مانگ زیندانی کردن تەواوی پێ ھات.

جێگای باسە، کە لە سەرەتای زستانی ساڵی ٢٧٢٠کوردی دا ناوبراوبۆ کێشانی سزاکەی چووە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە سنە و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٩کوردی بەشێوەی مەرجدار ڕزگار کرا.

دواتر دوای زەختەکانی بنکە ئەمنییەکان فەرمانی ئازادکردنی هەڵوەشێنرایەوە و لە مانگی خەزەڵوەری٢٧٢١کوردی دەستەبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی ئیران لە بانە بۆ کێشانی ماوەی زیندانیکردنی.
ش.م

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *