کرماشان؛ ژنێکی گەنج بەدەستی هاوسەری پێشوویەوە کوژرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، موحەیسە میرزایی، ژنێکی تەمەن سی ساڵ و دایکی منداڵێکی ٥ساڵ تەمەن، ڕۆژی هەینیی ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، لە شاری کرماشان، لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە محەممەد کەرەمی کوژرا. بکوژ پاش تووشبوونی بەو تاوانە لەلایەن هێزر ئینتزامییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

شیاوی باسە، موحەدیسە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هاوسەری پێشووی و دوابەدوای بەڵێنی گەڕانەوە بۆ ژیانی خاوخێزی لەگەڵی چاویان پێک کەوتبوو، بەڵام چاوپێکەوتنەکە توندووتیژی و کوشتنی لێکەوتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *