کوشتنی سێ کەس لە مەھاباد

ک.م.م.ک:

سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەمە ٢٠ی ڕێبەندانی٢٧٢١ی کوردی، لەگەڕەکی سەیدئاوای شاری مەھاباد، سەلاحی بروومەند، ە بە ھۆی تووش بوون بە نەخۆشی دەروونی بداخەوە پاسا بروومەندی تەمەن٦ سەڵانە وئیسماعیلی بروومندی تەمەن ٥٥ ساڵە بە چەقۆو دەمانچە دەکوژێ.

بەپێی ڕاپوڕتی ھەواڵنێری کومەڵەی مافی مروڤی کوردوستان، سەلاح بروومەند سەر لە بەیانی پەیوەنیدی تەلەفوونی بەبابی خۆی ـ ئیسماعیل بروومەند ـ دەگرێ و داوای یارمەتی لە سەر کارووباری دووکانی لێ دەکا.

سمایل بروومەند بەدوای داواکاری کوڕەکەی دا دەچی و سەلاح بروومند باوکی سواری ماشێن دەکا و لە جێگایکی چوڵ بە چەقۆ باوکی دەکوژێ.

دوای کوشتنی باوکی دەچێ بۆ ماڵ و خیزانەکەی ڕەنگ و ڕووی خێناوی دەبینن ھەڵ دێن و بەداخەوە، پارسای ٦ساڵانە بەجێ دەمێنێ و بابی پارسا بەدەمانچە فیشەکێک بەسەری منداڵەکەی و فیشەکێکیش بەسەری خۆیەوە دەنێ.

دوای خوکۆژێکە تیمی فریاکەوتن ئەو باب و کوڕە دەگەیەننە بنکەی تەندوورستی و بەداخەوە گیان بەخت دەکەن.

ش.م

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *