بازرگانی سێکسی بە ژنان ومنداڵان لە باشووری کوردستان

بازرگانی سێکسی بە ژنان ومنداڵان لە باشووری کوردستان دەکرێت

بەپێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لە بارودۆخی خراپی ژنان ومنداڵان لە عێراق وهەرێمی کوردستان دەکات ولەبەشی تایبەت بە باشووری کوردستان باس لەوە دەکات کەزیاتر لە ۲٤٥۰۰۰ئاوارە لەوێ دەژین .

بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکە تاقمێک لەو کەسانەی سەرقاڵی ئەم جۆرە بازرگانییەن ئیزن ویارمەتییان لە بەپرسانی ناوچەکە وەکوو دادوەر وئەندامانی ئاسایش و کاربەدەستانی سەر سنوور وەرگرتووە ،واتە تاقمێ لە بەرپرسانی ئەمنی ویاسایی وئیداری هەرێمی کوردستان دەستیان هەبوو بۆ بازرگانی سێکسی بەژنان ومنداڵانی ئاوارەی سووری کەلە کەمپەکاندان وبۆلەشفرۆشی بەکار گیراون وناچاریان کردوون لە هوتێلەکانی بەغدا،بەسرە وشارەکانی باشووری عێراق کە لەحاڵەتی پێمل بووندا بڕیاریان پێدەدەن کە ئیزنی مانەوەیان لەو وڵاتە بۆوەردەگرن،هەروەها زۆرجار سواڵیان پێ کردوون وهەندێ جاریش لەڕووی ناچارییەوە منداڵیان فرۆشتووە وئەگەری ئەوەیش هەیە دەسدرێژی سێکسی بکرێتە سەریان وزۆربەشیان بەزۆرو بەشێوەی کاتی بە مێرددراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەو ڕەوشە قیزەونە کەلەلایەن کەسانی کاربەدەست وبەرپرسەوە بۆ بازرگانی و دەسدرێژی سێکسی لەناو ئاوارە سوریەکاندا بەمەبەستی قازانجی خۆیان بەکار هێناوە مەحکووم دەکات و پێمانوایە ئەو کاربەدەستانە دەبێ بدرێنە مەحکەمە و سزا بدرێنو، دەبێ یارمەتی ئەو ژن ومنداڵانە بدرێت بۆ ژیانێکی تەندروست ومرۆڤانەو وگەڕانەوەیان بۆ کەرامەتی وبنەماڵەی خۆیان.

هەروەها ئاشکرایە کەلەوەها حاڵەتێکی نەشیاودا ئەگەری تووشبوونیان بۆ نەخۆشی دەروونی وبێ چارەسەر وخەساری فراوان ببن وهەموو ژیانیان تەژی بێت لە ئەشکەنجە وناسەقامگیری.

کۆمەڵەی مافی کوردستان ئاگادارە کە بەرپرسێکی حکوومەتی هەرێم ۳هەزاردۆلاری داوە بۆ سێکس کردن لەگەڵ کچێک.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپشت بەستن بە ڕێخراوە ناحکوومییەکان وبەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق وهەرێمی کوردستان،لە ڕاپۆڕتی ساڵانەی خۆیدا چەندین زانیاری لەسەر بازرگانی کردن بەمرۆڤەوە لە عێراق وهەرێمی کوردستان خستۆۆتە ڕوو تیایدا ئاماژە بەوەکراوە،تۆێکی بازرگانی کردن بەمرۆڤەوە بە هاوکاری چەندد کەسایەتییەکی ناو حکوومەتی هەرێم ودەزگای ئاسایش وپاسەوانی سنوور ئاوارەکانی ناو هەرێمی کوردستانیان کردۆتە ئامانج وبازرگانیان پێوە کردوون.
شەنگول سابیر عەبدوللا