بە پێی کورتە فیڵمێک لە لایەن شارومەندێکی شاری روانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤ کوردستان راگەیندرا ئەمڕۆ سێ شەمە 15 پوشپەر سەر لە بەیانی کاتژمێر 6 شارۆمەندێکی ئەو شارە بە هۆی خراپی باری تەندروستی راگۆێزاریەوە بۆ بنکەی تەندروستی ئەو شارە کە کەس لە کادر و ئەندامانی پزیشکی لە ویەدا حزوریان نیە.و دوای چاوەروانیکی زۆر پزیشک دەیبینێ چون پزیشکان لەشارەکانی کرماشان و دەوروبەر دێن بۆ ناو ئەو بنکە و پزیشکی شەوانەیان لە بنکەکەی نیە.و دمامکی ئۆکسیجن بۆنەخوش دادەنێ و روانەی نەخوشخانەکانی وەک جۆانرۆ و کرماشان دەکرێن.
ئەمە لە حاڵێکدا روانسەڕ بە هۆی پێوانەکانی شارناسی بووتە شارستان و دەبێ نەخۆشخانەی تیدا هەبێت کە زانکۆ علووم پزیشکی هیچ خزمەتگوزارێکی شایانی ئەو خەڵکە ناکات و هیچ ماڤ و ئەرکێک بویان لە بەر چاو ناگرن .
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان