چیای درێ سووتا

بە پێ هەواڵێکی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان ئەمرۆ رێکەوتی 15 پوشپەر 95 هەتاوی ئاگر بەربووتە چیای درێ لە گوندی کێسەڵە نزیک بە دوڵی شەهیدان هەرێمەکانی سەلاسی باوەجانی کە زیانێکی زۆر وەبەر ژینگەی ئەو هەرێمە کەوت.

ئەم ئاگرە لە لایەن کەسانی نەناسراو بووە بە هۆیبونی هێزە کوردستانێەکان لە هەرێمەکە زیانێکی زۆر لە دارستان و لەوەرگەکانی سلاس باوەجانی کەوتوە .بە وتەی شایتحاڵان نزیک بە 2 دۆنم زەوی لە ناوچەیەدا ئاگری تێبەر بووە و هیچ لایەنێک بە هانای کوژاندنی ئاگرەکە تا ئیستا نەهاتووە،

لەم ئاگر کەوتنەوە نزیک بە 100 بن لە جۆرەکانی دار قەزوان و گەون بە تەواوەتی سووتاون .

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان