بە پێ راپۆرتەکانی گەیشتووە بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ ١٤ پوشپەر ٩٥ هەتاوی کۆمەڵەێک لە کرێکارانی خرکردنەوەی شت و مەک شیرکەتی شاهۆ لە پارێزگای کرماشان نارەزایەتیان دژ بە خاوەن کار بە هۆی نەدانی حەقەدستیان و نەرژاندنی حەقی بیمەشیان لە شەقامی باخی هەورێشم کرماشان کۆبونەوە.
لە لایەکی دیکەو جێگە ئاماژەیە کە ئەمرۆ دوشەمە ١٤ پوشپەر نزیک بە ٢٠ کەسایەتی بازرگان و پیلەوەر لە شاری قەسری شیرین لە بازاری سنووری پەروێزخان لەنارەزایەتی بە سیاسەتەکانی دەوڵەت بەرامبەر بە پیلەوەران و کاسبکاران لە بۆ دانانی بارمتەی مالیاتی قورس و نەدانی ئێجازە نامەی هاوردە و بردنی شت و مەک لە ئێدارەی گۆمرۆکی سەر سنووری پەروێزخان دەستیان داوەتە کۆبونەوە و خۆازیاری جێ به جێ کردنی ماڤی رەوای خویانن.
لەم راستایەدا لە شاری کرماشان دیسان موبایڵ فرۆشەکانی پاساژی وەلیعەسر رۆژی ١٤ پوشپەر لە هاۆ ئاهەنگی پێکەوە بۆ دەستێوردانی ئێدارە ئەماکن کە سەر بە ئێدارە ئیتڵاعاتی حکومەتە دەستیان داوەتە نارزایەتی و کۆبونەوە و باسیان کردووە کە ئەو ئێدارەیە بە ئەوانی راگەیاندوو کە کاڵای قاچاخ هاوردە دەکەن بۆ فرۆش و دەستیان بە سەریان دا گرتووە.
شایانی باسە هەر لەم رۆژەدا گوشارەکان بۆ سەر خەڵک لە لایەن هێزە لیباس شەخسیەکان زیادی کردووە و کرێکاران ۆ کاسبکاران دەچەوسێنەوە کە رۆژی دوشەمە ١٤ پوشپەر هەتاوی ئێدارەی ئەماکن حکوومی لە شارەکی ئێڵاهیەی کرماشان زەختیان لە سەر خەڵک کردووە بۆ نەدانی بارمتەی ماڵیاتی زۆرێک لە دوکاندارەکان و 8 دوکان لە ئەوان داخراون و کە ئەمە بووتە هۆی ترس و دڵەراوکێکی زۆر لە کرێکاران و بۆ نەبوونی بژیوی ژیانیان و خۆازیاری شەکاندنی پۆلەمەکانی دوکانەکان لە لایەن حکومەتوە دەکەن.
جێگە ئاماژەیە کە کڕێکارانی شیرکه تی ئاڵومینێوم سازی شاری سنە لە شارەکی ٢ نزیک بە دێوڵان کە بە هاوئاهەنگی لە گەڵ چاڵاکانی کرێکاری ئەو شارە دەستیان لە کار کێشاوە و لە بەردەم ئێدارەی کارو باری کۆمەڵایەتی ئەو شارە کۆبونەوەیان ساز کردووە .و خوازیاری پێکهێنانی رێکخراوەی کرێکاریەکان و لابرنی وشاری کار و وەرگرتنی حەقەدەستیان ،هەروە ها حەقی بیمەشیان پێ ندراوە و ئەوان لە کاتی کارکردندا هیچ ئەمنییەتیکی کاریان نیە و لە ساعت ٨ و نیو هەتاکوو ١٢ پاش نیوەرۆی یەکشەمەی حەوتەی رابردوو دەستیان داوەتە کۆبونەوە و نارەزایەتی دەربڕین.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان