به‌هۆی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له سنوری نێوان باشور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ژماره‌یه‌کی زۆر له ئاسک ده‌سوتێن.
دره‌نگانى شه‌وی ڕابردوو ئاگرێکى گه‌وره له نزیک گوندى مه‌رکه‌ز و قه‌له‌مه له سنورى شاره‌دێی قوره‌توى سه‌ر به شارۆچکه‌ى خانه‌قین که‌وته‌وه، که ده‌که‌وێته نێوان سنوری باشور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌وهۆیه‌وه نزیکه‌ی 50 ئاسک سوتان.
عه‌قید شوان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستانى گه‌رمیان لە هەڤپەیڤینێک لەگەڵ رۆژنیوز ڕایگەیاند:” به هۆی ئه‌و ئاگره گه‌وره‌یه‌ى شه‌وی ڕابردوو که له‌نێوان سنوری هه‌رێمی کوردستان و وڵاتى ئێران که‌وته‌وه زیانێکى زۆر به سروشتى ناوچه‌که و بڕێکى که‌م ده‌غڵ و دانى هاوڵاتیان گه‌یاندووه”.
ناوبراو، وتیشی:” به‌داخه‌وه به هۆی ئه‌و ئاگر که‌وتنه‌وه‌وه به پێی وته‌ى هاوڵاتیانى سنوره‌که و به‌شێک له هێزه‌کانمان ژماره‌یه‌ک ئاسک بونه‌ته قوربانى به‌شێوه‌یه‌ک به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى لاى منه 50 ئاسک سوتاون و زیاتر له پێنج دانه‌ش ڕزگارکراون له سوتان”.
عقید شوان، ئاماژه دەدات:” هۆکارى سوتانى ئه‌و ئاسکانه به‌و شێوه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه، که ئه‌و ناوچه‌یه به مه‌خفه‌ری گه‌رمیان ناسراوه و ئاسکى زۆری لێیه و ئاسکه‌کان لێره به زۆری زاو زێى ده‌که‌ن”.
له‌باره‌ی هۆکار ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که، نیعمه‌ت عه‌لی، وته‌بێژى به‌رگری شارستانى گه‌رمیان به‌ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند:” هۆکاره‌که‌ى نه‌زانراوه، به‌ڵام ئاگره‌که به دورى 15 کیلۆمه‌تر له ئێرانه‌وه به‌ره‌و هه‌رێمى کوردستان هاتووه و رووبه‌رێکى به‌رفراونى له پۆش و په‌ڵاش و جاڕی هاوڵاتیان و بڕێکى که‌میش ده‌غڵ و دانى سوتاندووه”.
نیعمه‌ت عه‌لی، لە درێژەدا دەڵێت:” ئه‌م جۆره ئاگره ساڵانه دووباره‌ده‌بێته‌وه یه‌که‌مجار نیه و به پێی زانیارییه‌کان زیاتر له 30 هه‌زار دۆنم زه‌وى هاوڵاتیانى سوتاندووه و ئاگره‌که‌ش له لایه‌ن هێزه‌کانى ئێمه و هاوڵاتیانى سنوره‌که‌و پۆلیسی دارستان کۆنترۆڵکراوه”.