کوژرانی سەربازێکی کورد لە شاری مەریوان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،ڕۆژی هەینی ۲۲گەلاوێژ سەربازێکی کورد بە ناوی(ئیسماعیل بە سامی) خەڵکی گوندی (لاوێسان)سەر بە شاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە حکومیەکانی ئێرانەوە چەنەد فیشەکێکی لێدرا و دەسبەجێ گیانی لە دەست دەدات.

سەرچاوەیەک کە نەیویست باسی لێبکریەت؛لە حاڵێکدا بەرپرسان و پزیشکانی یاسای دەڵێن کە (ئیسماعیل) خۆی کوشتوە،بەڵام هەموی فیشەکەکانی لە پشتەوە بەرکەوتوە،کە بە هیچ چەشنێک ناتوانێت بەم شێوەیە خۆکوژی بوبێت.

بنەماڵەی (ئیسماعیل بەسامی) داواکاری وڵامدانەوە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندی لە گەڵ ئەو تەقە گوماناویانەدا دەکەن کە لە کوڕەکەیان کراوە،بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێ ندراوەتەوە.

بەرپرسان کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان پاش ڕۆژێک بنەماڵەی ئەو سەربازە ئاگادار ئە کەنەوە کە بۆ ناسین و وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکیان سەردانی ساردخانەی پزشکی یاسایی بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان