بێکاری ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ رێژەی 70 لە سەد بەرز دەبێتەوە

بێکاری ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ رێژەی 70 لە سەد بەرز دەبێتەوە.
بە پیێ راپۆرتیکی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان، مرکز ئاماری کۆماری ئیسلامی ئێران رێژەی بێکاری 50 لە سەد بۆ تەمەنی 15 هەتاکوو 24 ساڵان لە رۆژهەڵاتی کوردستان نرخاندووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە رێژەی بێکاری بۆ کۆی گشتی ئێران لەو تەمەنەدا 28/6 لە سەد ئەژمار کردووە. واتا 21/5 لە سەد بەرزتر لە کۆی گشتی رێژەی بێکاری لە ئیران نرخاندوە.
لەم راپۆرتەدا هاتووە کە رێژەی بێکاری تەمەنی 15 هەتاکوو 29 ساڵان لە ئێراندا 24/8 لە سەد و لە کوردستان بە تایبەت 43/3 لە سەدایە،واتا 18/5 لە سەد بەرزتر لە کۆی گشتی ئێران دێتە ئەژمار کردن.
بە پێی ئەم راپۆرتە کە باس لەوە دەکات کە رێژەی بێکاری پیاوانی تەمەن 15 هەتاکوو24 ساڵ لە کوردستان 46/5 لە سەد و رێژەی بێکاری پیاوانی تەمەن 15 هەتاکوو 29 ساڵ 39/1 لە سەد و کە رێژەی بێکاری ژنان تەمەنی 15 هەتاکوو 24 ساڵ60/8 لە سەد و رێژنەی بێکاری ژنان لە تەمەنی 15 هەتاکوو 24 ساڵ 58/7 لە سەد دەگەرێنێتەوە.
لە بەشی تری ئەم راپۆرتەدا هاتووە رێژەی بێکاری تەمەنی 15 هەتاکوو 24 ساڵ ( پیاو ان و ژنان) لە ناو شارەکانی کوردستان 49/2 لە سەد و لە گۆندەکان 51 لە سەد دەگەرێنێتەوە.
رێژەی بێکاری پیاوانی شارنشین 15 هەتاکوو 24 ساڵ تەمەن لە رۆژهەڵاتی کوردستان 41/9 لە سەد و رێژەی بێکاری پیاوانی گۆندنشین لە هەمان ئاستی تەمەنی دا دەگێرێتەوە بۆ 52/6 لە سەد.
رێژەی بێکاری پیاوانی شار نشین 15 هەتاکوو 29 ساڵ تەمەن 33/2 لە سەد و رێژەی بێکاری پیاوانی گۆندنشین لە هەمان ئاستی تەمەنیدا 51/2 لە سەد دەنرخێنێت.
لەم ئاستەدا رێژەی بێکاری ژنانی شارنشین15 هەتاکوو24 ساڵ تەمەن لە رۆژهەڵاتی کوردستان 69/8 لە سەد و رێژەی بێکاری ژنانی گۆندنشین 47/5 لە سەد هێماژەی پیێ دەکات.
بەڵام رێژەی بێکاری ژنانی شارنشینی تەمەن15 هەتاکوو 29 ساڵ 62/2 لە سەد و رێژەی بێکاری ژنانی ئەم ئاستی تەمەنی دا 50/2 لە سەد شڕۆڤە دەکات.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە مرکز ئاماری کۆماری ئیسڵامی ئێران کۆی بژیوی مانگانەی شارۆمەندان لە رۆژهەڵاتی کوردستان نیوەی کۆی بژیوی مانگانەی ئێران باس دەکات واتە ئەگەر تاکێکی کوردستانی لە مانگدا بژیوی دەست رەنجی مانگانەی یەک مێلێۆن تمەن بێت هەر ئەو تاکە لە هەمان ئاست و کاردا لە شار گەورە کانی ئێران دو میڵێۆن دەست رەنج وەردەگرێت.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان