بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەرۆژانی رابردوودا سیاسەتوانی کوردی باکوری کوردستان “جودت ئایاز” دانیشتوی پارێزگای موش سەرەڕای هۆشداری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن بەرپرسانی وڵاتی سربستان رادەستی وڵاتی تورکیا کراوەتەوە.
بە پێی وتەکانی پارێزەری ناوبراو: بڕیاری گەڕاندنەوەی ئەم سیاسەتوانەی کورد پێش شەوی کریسمەس لەلایەن “نێلا کۆبۆرۆڤیچ” وەزیری دادوەری سربستانەوە واژو کراوە و دەست بەجێ ناوبراویان ناردوەتەوە بۆ تورکیا.
کۆمۆسیۆنی دژە ئەشکەنجی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا لە بڕواری ۱۱ سپتەمبەر کە دەکاتە سێ رۆژ پێش ئێستە لەهەمبەر بڕیاری دادوەری پێداچونەوە، داوای لە بەرپرسانی دادوەری وڵاتی سربستان کردووە کە ئەم بڕیارە رابگرن لەبەر ئەوەی ئەگری ئەوەی هەیە لە تورکیا هەڵسوکەوتی دژ مرۆڤانە لەگەڵ ناوبراو بکرێت.
جێگای ئاماژەیە: جودت ئایاز لە دادوەری تورکیادا سزای ۱۵ ساڵ بەندیخانەی بۆ بڕدراوەتەوە و یەکێک لە ئەندامانی پلە بەرزی حزبی ئازادی باکوری کوردستانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان