مێردمنالێک لە ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:
یەکشەمە 19ی بەفرانباری 2721ی کوردی، مێردمنالێک بە ناوی محەمەد غەفاری کوری شەهرام، 16 ساڵە و خەڵکی شاری ورمێ، بە چەکی تاپڕ هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شایانی باسە، کە ئەو مێردمنالە بە هۆی کێشەی خێزانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


کێشەی ئابووری، فەرهەنگی، سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوشتنن لە ئێران و کوردستان.


ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *