خۆکوژی دوو گەنجی دیکە لە کوردستان

KMMK:

سێشەممە١٣ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، گەنجێک بە ناونیشانی محەممەد قزڵباش ١٧ ساڵ تەمەن کوڕی سەفەر خەڵکی گوندی گلانیک سەر بە ورمێ، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە هەواڵێکی دیکەدا و ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانبار، گەنجێک بە ناونیشانی سەردار حسێنی ١٩ ساڵ تەمەن کوڕی سەید عەلی خەڵکی شاری مەهاباد لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم دوو گەنجە نەزانراوە.

کێشەی ئابووری و لێکەوتە ڕۆحی و دەروونییەکانی، داسەپاندنی کەلتووری، پرسی سیاسی و گوشاری کۆمەڵایەتی، کۆمەڵێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکان لە ئێران و بە تایبەت لە کوردستان دێنە هەژمار.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: