بەپێی ڕاپۆرتێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ،ئیتلاعاتی شاری خۆی سەربەپارێزگای ورمێ هاوڵاتی سەڵماسی “حەسەن موسا لو “کەبەکەسێکی سیاسی ناسراوە،لەلایەن ئیتلاعاتی خۆییەوە دوای ڕفاندو وبێسەرو شوێن کردنێکی ۱٦ ڕۆژە لەژێر ئەشکەنجە و تێزاب بەجەستەکردندا ،بەخنکندراوی لەدەروەی شار تەرمەکەی فڕێدەدەن و بەداڕشتنی سناریویکیش هەرخۆیان دەبنەچاوساق وتەرمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکەیان دەکەنەوە .دواتر ئیتلاعات خۆی لێ بەری دەکات،کەگۆیاپەیوەندی بە گیان لەدەسدانی ئەم کەسەوەنییە .
شایانی باسە،ئەم جۆرە کوشتنانە درێژە و شێوەی ترۆرە زنجیرەیەکانی ساڵانی سەردەمی سەرۆک کۆماری خاتەمییە کەتازەسەری هەڵداوەتەوە ، کوشتنی حەسەن موسالو زۆر شێوەی کوشتنی فاروق فەرسادە کەلەئەردەوێڵ خنکاندیان ،یان کوشتنی مەلامحمد ربێعی لەکرماشان رەئوف شیخی کەلەسنە ترۆر کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان