پەناخوازە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەبەر بارەگای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان

بەشێک لە پەناخوازە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەسەر داواى کۆمیساریاى باڵاى پەنابەران سەردانى ڕێکخراوى سى دیى ئۆیان کردووە و لەلایەن کەسانێکەوە بە جلوبەرگى مەدەنییەوە هێرشیان کراوەتە سەر و یەکێک لە پەناخوازەکان بریندار کراوە.

ڕێکخراوى سەربەخۆى پەنابەرانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بە کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستانی  ڕاگەیاند، ١٥ ڕۆژ لەوە پێش لە بەردەم ڕێکخراوى سى دى ئۆ مانیانگرتووە و داواى ئەوەیان کردووە، کە وەک پەنابەران و پەناخوازانى تر لە عێراق مافەکانیان بۆ دابین بکرێت.

بە پی وەتەی ئەۆ پەناخوازانە مانگرتنەکەیان بۆ ماوەى ٢٤ کاتژمێر بووە و لەلایەن بەرپرسانى سى دیى ئۆوە داوایان لێکراوە مانگرتنەکەیان کۆتایى پێبهێنرێت و ڕۆژى ٦ى حوزەیرانى ٢٠١٦دا سەردانیان بکەنەوە بۆ ئەوەى قسە لەسەر داواکاریەکانیان بکرێت.

ئەۆ پەناخوازانە سێ داواکاریان پێشکەش کردوون، کە بریتین لە ١ – ئاسایشیان بپارێزرێت، چونکە بە وتەى خۆیان ئاسایشیان پارێزراو نییە. ٢ – هاوکارى بکرێن لەو هاوکاریانەى نەتەوە یەکگرتووەکان کە بۆ پەنابەرانى ترى لە عێراقدا دەنێردرێن. ٣ – لە هەرێم مافى پەنابەرییان پێ بدرێت یان ڕەوانى وڵاتى سێیەم بکرێن، چونکە لە ئێستادا وەک پەناخواز وەرگیراوین و لە زۆربەى مافە ئاساییەکانى مرۆڤێک بێبەشین.

بە وەتەی هیوا سەقزى ئەندامی ڕێکخراوى سەربەخۆى پەنابەرانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ، کاتێک لەسەر داواى فەرمانبەرێکى کۆمیساریاى باڵاى پەنابەران ڕۆیشتوونەتەوە بۆ ئەوەى قسە  لەسەر کێشەکانیان لە سى دیى ئۆ بکرێت، لە دواى کۆبوونەوەکەیان تەواو بووە، چەند کەسێک پێیان وتوون “ئێوە هیچ مافێکتان نییە” و بەو هۆیەوە دەمەقاڵە دروستبووە و “سوکایەتى بە ڕۆژهەڵاتییەکان کراوە” و دوو کەس بە جلوبەرگى مەدەنییەوە هێرشیان کردووەتە سەر پەناخوازێک بە ناوى ڕەحیم فەیزوڵاهى بە دار لێیانداوە و دەستیان بریندار کردووە.

ئەو پەناخوازانەش لە کاردانەوە لە دژى ئەو جۆرە نزیکایەتییە لە ئێستادا لە بەردەم ڕێکخراوى سى دی ئۆ مانیانگرتووە و بەپێى قسەکانى هیوا سەقزى تا نەگەنە ئەنجامێک دەست لە مانگرتنەکە هەڵناگرن و لە ئێستاشدا پۆلیسى چالاکییە مەدەنییەکان چوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و پارێزگاری لەو پەنابەر و پەناخوازانە دەکەن.

هاوکات ڕێکخراوى سى دى ئۆ (ڕێکخراوى گەشە پێدانى مەدەنیەت) ڕایگەیاند، ڕێکخراوەکەیان هیچ پەیوەندییەکى بە کاروبارى پەناخوازان و پەنابەرانەوە نییە و تەنها وەک هاوکارى ناوى پەناخوازان تۆمار دەکەن و بە قسەى خۆشیان “ئەو داواکارییەى ئەوان پەیوەندیى بە ئێمەوە نییە، چونکە ئێمە ڕێکخراوى باڵاى پەنابەران نین”.

بەپێى ئامارەکانى ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت (سی دى ئۆ) ئەوان ناوى شەش هەزار کوردى ڕۆژهەڵاتیان لە پارێزگاى سلێمانى تۆمار کردووە، کە سەرجەمیان کەیسى سیاسییان هەیە و ناتوانن بگەڕێنە بۆ ڕۆژهەڵاتى کوردستان.

ئەوەش لە کاتێکدایە زۆربەى هەرە زۆرى ئەو کەیسە سیاسییانە وەک پەناخواز وەرگیراون و بەشێک لە کەیسەکان بۆ زیاتر لە ١٠ ساڵە لە یوئێندان و تا ئێستا کار بۆ ئەنجامدانى چاوپێکەوتنى دووەم بۆ بە پەنابەرى کردنى کەیسەکەیان، یان گواستنەوەیان بۆ وڵاتى سێیەم نەکراوە.

ڕێکخراوى پەنابەرانى سەربەخۆى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن ژمارەیەک کوردى ڕۆژهەڵاتەوە دامەزراوە و مۆڵەتى فەرمیى کارکردنى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان هەیە.

ئەۆ پەناخوازانە ئاگاداریکیان بلاۆ کەردۆەتەۆە کە دەقی ئەۆ ئاگاداریە لە ژیرەۆە تومار کراوە

بەڕێزان هەروەک کەئاگادارن بۆماوەی نزیک بەسێ ساڵە بەشێوەی فەرمی و ڕێگەپێدراو بۆ کاری ڕێکخراوەیی ،ڕێکخراوی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،هەستاوەبە کاری یاسایی بۆ ئەوەی پەنابەران بگەن بەومافانەی کەلەتەواوی جیهاندا وەک مافی پەنابەر دەناسرێت،لەدرێژەی چالاکیەکانی ئەم رێکخراوەیەدا چەن حەوتوێک پێش سەردانی unکراوەلەشاری سلێمانی و بەداخەوەبە شێوەی ئاسایی هیچ وەڵامێک نەدرایەوە هەربۆیە چوارشەمەدەستمان دایەمانگرتن ،تاڕۆژی پێنج شەمە،کەلەسەربڕیاری کۆ دەنگی مانگرتوان ،بۆدرێژەدان بەمانگرتنەکانمان ڕۆژی یەک شەمە مان دیاری کردوە ،بۆیەهەرلێرەوەداواکارین لەهەموو ئازیزان و بەش خوراوانی وپەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی باشور نشین بەهانامانەوەبێن و پێکەوەهاواری مافی خواراوی خۆمان بکەین بەشێوەیەکی دور لەتوندو تیژی و سەردەمیانە .

چاوەڕێی هاتنی بەهیمەتی ئێوەدەکەین سلێمانی ــ بەکرەجۆ …بەربارەگای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان

کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان