بەگوێرەی سەرچاوەی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەناوچەی زمزیرانی رەبەت ،ڕاستەوخۆ تەقەلەکاسبکاران دەکرێت و هەر لەوێدا کۆڵبەرێک بەناوی “رەسوڵ ڕەشیدیان” وەبەر دەکەوێت گیانی لەدەست دەدات .
شایانی باسە لەسەرەتای ئەمساڵەوە سنوورەدەسکردەکانی بەین ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان زۆر بەچڕی ئەمنیەتی کراوەوەو زۆربەی ڕێگەکوێستانیەکان کەکاسبکاران وکۆڵبەران وەک سەرچاوەو تاکەڕێگای بژیوی ژیان هاتۆوچویان پێدادەکرد ،لەلایەن هێزەکانی سپاو هێزی ئینتزامیەوە تەنراوەوە.
بەگوێرەی ئامارەکان لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ٨ کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەرسنوورەوە گیانیان لەدەست داوەو و دوکەسیش بریندار بوگن کە دۆخی تەندروستی یەکێکیان هێشتاناجێگیرە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان