بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەر بارودۆخی مانگرتنی مەحمدئەمین عەبدولاهی گیراویی سیاسی کورد دا هاتوە، دوای سیزدەڕۆژلەمانگرتنی ناوبراو لەمەڕ ناڕەزایی دەربڕین بە حوکمی داسەپاو بەسەریدا و بەگوتەی محمدامین بی تاوانی خۆی و ناعادڵانەبونی ئەو سزایە ،باری جەستەیی زۆر خراپە وتای بەرزبۆتەوەو نێردراوەبۆ ،بیهداری زیندان،
ئەمەلەهەل ومەرجێکدایەلەسێ شەمەی ڕابردوەوە تائەمڕۆکە نێردرابوە زیندانی تاکەکەسی.
لەدرێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە،لەوەڵامی ئەوەدائاخۆ تاکو ئیستا بەرپرسانی زیندان و دادوەری ئاوڕێکیان لەدوسیەکەی داوەتەوە،یان بۆداخوازیەکانی چییان کردوە.
مەحمدئەمین عەبدولاهی جەختی کردوەکەتائیستا بەرپرسانی زیندان تاکە شەرتیان بۆ لەبەرچاوگرتنی داخوازیەکانی،شکاندنی مانگرتەکەیە وبەڵام ناوبراو سورە لەسەر بەردەوامی مانگرتنەکەی و دوپاتی دەکاتەوە سزای ئیعدام بۆمن حوکمێکی نادادوەرانەیەو من سزایک دراوم کەلەهیچ زیندان ولەبەردەم هیچ دادوەرێکدا دانم بەهیچ تاوانێکدانەناوەوە ولەرڕاستیشدا هیچ کردوەیکی وام نەکردوە کەئەوسزایە مافی خۆم بێت ،هەربەو بۆنەیەوە هەتاکو سزاکەم لانەبرێت درێژەبەمانگرتن دەدەم.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان