مەهاباد؛ دەسبەسەرکردنی ٩ کەس لە هاووڵاتیانی ناڕازی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لە ڕەوتی خۆپێشاندانە جەماوەریەکانی گشتی خەڵک لە شارەکانی کوردستان ٩ کەس بە ناوەکانی؛ دیاکۆ خووزستانی، فایق حوسێن پوور، هێدی نازمی، پەیمان مەنسووری، موختار عەممارە، سینا ئەییازی، جەواد ئایاتی، زاهیر موئمینی و محەممەد ئەمینی هەموویان خەڵکی شاری مەهاباد لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کران.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەرکووتی ناڕازیانی شۆڕشگێڕی کوردستان، بە بەکارهێنانی چەکی نیوەقورس و هەروەها گازی کیمیاوی دژە دەمار CS بڕێکی زۆر لە هاووڵاتیان بریندار بکات و زیاتر لە ٤٠ کەس لە ٧٢ کاتژمێری رابردوودا بکوژێت، و لە پاشان دەست بکات بە دەستبەسەر کردنی بێ ژماری هاووڵاتیان.

شیاوی باسە کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە چۆنییەتی ئێستای تەندروستی دەستبەسەر کراون هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *