ڕۆژی ۱۳ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی ۱۹ ساڵان بەناونیشانی “ئێران خدری” بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەڵی کوتایە گیانی خۆی ولەماڵەکەی خۆی گیانی لە دەستدا.
بەگوێرەی هەواڵەکە زڕبرای ناوبراو بەناونیشانی ” فەرهاد خدری” بەهۆی دۆخی خوشکەکەی ومردنی ئەوان دەستی دایە خۆکوژی کە بەخۆشییەوە پاش گواستنەوەی بۆنەخۆشخانە لە مردن دەپەڕێتەوە.
هەروەها ژنێکی دیکە بەناونیشانی ” پەروانە حسێنی بەهۆی کێشەی باوی ناو کۆمەڵگا لەڕێی خواردنی حەب هەوڵی کوشتنی خۆی دا وپاش ئەوەی دەی گوازنەوە بۆ نەخۆشخانە وبەگوێری دوکتۆرەکە باسی لێکردووە لەمردن پەڕیوەتەوە.
جێگەی باسە ئەم ڕووداوانە لەلایەن قایمقامی سەرپێڵ زەهاوەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
بێ هیوایی و کەمترخەمی وسیاسەتی هەڵاواردن وهەژاری وبێکاری لەو ناوچانەی کە بەهۆی بوولەرزەوە ماڵ وژیانیان لەدەست دا وایکردووە کە هەموو هەڵدەکوتنە گیانی خۆیان ولەو ڕێگەوە دەیان هەوێت خۆیان لە تاڵییەکانی ژیان دەرباز بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


