ڕێداری (مامور)شارەوانی هروژم دێنن بۆ سەردەسفرۆشانی مەریوانی

بەپێی ڕاپۆرتێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ئەمڕۆ چوارشەمە ۲ی پوشپەڕی ۹٥ سەرلەبەیانی ڕێدارانی (مەئمور)شارەوانی  شاری مەریوان بەپشتیوانی هێزی ئینتزامی پەلاماری سەر دەسفرۆشانی شەقامی پاچنار مەیدانی سەرباز بەمەبەستی کۆکردنەوە چەرخ و بساتەکانیان دراوە .

لەدرێژەی هەواڵەکەداهاتوە ئەم کردوەی شارەوانی دژکردەوەی دەسفرۆشانی لێکەوتەوە و تێکەڵچون لەناوبەر خەڵکو ڕێداری شارەوانی و ئینتزامی ڕویداوە ،کەلە ناکاودا،کەسێک ناو جەماوەرەوە بەدەنگی بەرز  هەواری کرد؛ئەی دەسفرۆشیش نەکەین چ کارێک هەیەبیکەین ،حکومەت چ کارێکی بو دابین کردویین ،ڕوولەکوێ کەین،بەسەئیتر دەست هەڵگرن لەم کارە قێزنەوەتان  ،هەناسەدانیشتان بۆ کردوین بەگرفت !چیتان لێمان دەوێیت.

جێگای ئاماژەپێکردنە کەکۆماری ئیسلامی بەسیاسەتی هەڵاواردن و سەرکوت کردنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژبەڕۆژ لەهەوڵی زیاتربرسی کردنی خەڵکدایە ،جگەلەوەی هیچ کارێک بۆ خەڵکی دابین ناکات ،بەداخستنی سنوورەکان و بازاڕە سەرسنووریەکان  چەندئەوەنەی تر خەڵکی توشی بێکاری وبێدەرەتانی کردۆتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان