بەپێی ڕاپۆرتێکە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان لەبەر گوندی قامچیان ،ڕێگەی سەقز،مەریوان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەیان لە کۆڵبەران وکاسبکاران کردو بە وهۆیە کوشتە وبرینداری لێکەوتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکە لەم هێرشەدا بۆسەر کاسبکاروکۆڵبەران کەسێک گیانی لەدەست داوەو کەسێکی دیکە بڕبڕەی پشتی پساوە(قتع نخاع)و کەسێکی دیکەش بەگرانی برینداربووە.
جێگەی باسە کوژراو وبرینداروکەم ئەندامانی کوردستان کە بەشی هەرە زۆری بەهۆی هێرشی هێزەکانی حکومەتەوە ڕوودەدات لە گەلێک دیاردەی دیکە کارەساتاوی ترە ،ئەویش بەبۆنەی کارو کۆڵبەری بۆبژیوی ژیانی خاووخێزەوەیە، لەووڵاتێکداکەلەسەر کانگای وزە وبەردە کانزاییەکان وئاوی شیرین وکشت وکاڵەوە نووستووە وهەموو جیهان لەئاست ئەم نادادپەروەریەی حکوومەت چاوی نوقاندووە،حکوومەتێکە بۆخۆی یەک لە مافیاکانی قاچاخ ومادە هۆشبەرەکانە.بەچەشنێکە ڕێکار مانەوە وژیانێکی نیمچە ئاسوودە بەستراوە بە سیخۆری وجاشایەتی وبڕینی نان وبژێوی خەڵکانی دیکەی ووڵاتەکەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان