داڕمانی خاک ۆخۆڵ لە شاری پاوە قوربانی لێکەوتەوە. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان : دۆانیوەڕۆی ئەمرۆ دو کرێکار بە هۆی داڕمانی خاک و خۆڵ لە کاتی کار لە شارەکی خۆاروی دەنگ و رەنگی شاری پاوە بە ناوەکانی حەمە ئازیز مەنووچێهری خەڵکی شاری رۆانسەر و موختار عەزیزی خەڵکی شاری پاوە لە ژێر خۆڵدا مانەوە و گیانیان لە دەست دا.
بە پێ هەواڵی گەیشتوو بە ماڤی مرۆڤی کوردستان: تەرمی حەمە ئازیز مەنوچێهری گەڕاندراەوە بۆ زێدی خۆی . ئەم پیاوە کرێکارێکی بە ساڵا چۆو بووە و هێزو تۆانای جەستەیی کارو ئیشی نەبووە بەڵام لەبەر ناچاری بۆ بژیوی ژیان و بنەماڵە پەنای بردۆ بۆ ئیشی کرێکاری.
ئەمە لە حاڵێکدا ڕوویداوە کە حەوتوی ڕابردوو دیسان بە هۆی داڕمانی خۆڵ لە کاتی کار بۆسەر کەسێک لە شاری جۆانرۆ، هەمان رووداو هاتە ئاراوە و کەسێک گیانی لە دەست دا.
کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەژار هێشتنەوەی خەلکی رۆژهەڵاتی کوردستان و پەرە پێدانی زەخت و گۆشار بۆ خەڵک هیچ کەرستەو و ئامرازێکی پێشکەوتوی لە ئەم شارانە دا دابین نەکردووە و هێشتا کار و ئیشی جەستەیی لە ئارا دایە .
داڕمانی خاک ۆخۆڵ لە شاری پاوە قوربانی دا

بەم پێیە پیزیشکی یاسایی باس لە وە دەکات کە ساڵانە بە هۆی نه بوونی زەریبەی ئێمنی و کەمتەر خەمی خاوەنکار و کەمتەرخەمی حکومییەوە، خەڵکێ زۆر لە رۆژ هەڵاتی کوردستان دەبنە توشی گیان لە دەست دان و کەم ئەندام بوون و هیچ ناوەندێکی ئامار تۆماریان ناکات و هییچ ماڤێکی بیمەیی لە لایەن خاونکارەوە پێیان نادرێ و هیچ بەرنامەیەک لە لایان دەوڵەت بۆ گۆڕانوو پێشگرتن لەو ڕووداوانە و زیاد کردنی ئەمنیەتی گیانی کرێکاران دەگۆڕێدا نیە.
لەم حاڵەدا بنەماڵەیەکی زۆر بێ سەرپەرست دەبن و ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی دەیەوێت ، هەژاری خەڵکە کە دێتە ئاراوە و حکومەت لێپرسینەوەیەک لەو بارۆدوخە ناکات.
کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان