دەستبەسەری ئەندامێکی ستافی نەخۆشخانە لە پیرانشار

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەلاحەدین تەخەلۆس خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

جێی سەرنجە، ناوبراو لە ئەندامانی ستافی نەخۆشخانەی شاری پیرانشارە، کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵک، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *