چارەنووسی سامان کەریمی زیندانی سیاسی تەموومژاوییە

KMMK:

سامان کەریمی کوڕی محەمەد ساڵح، خەڵکی شاری بانە، زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ســنە پاش چەندد مانگ زیندانی کردن هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

سامان کەریمی زیندانی سیاسی کورد چەندد مانگ پێش بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیسلامی حکوومەت لە شاری سنە بە ١٣ ساڵ زیندان و ئێعدام مەحکووم کرا. دۆسیەی ناوبراو هەنووکە لە قۆناغی پێداچوونەوەدایە.بە گوێرەی هەواڵەکان؛ تا ئێستە ڕەوتی محاکمە و ئەوتۆمەتانی دراونەتە پاڵی زانیاری ورد بە دەستەوە نییە.

شیاوی باسە کە؛ حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوشێوەی ساڵانی دەیەی شەستی هەتاوی، دەستبەسەری، ئێعدام و ئەشکەنجەی پەرە پێداوە و گوشاری ڕۆحی و دەروونی سەپاندووە بەر سەر هەموو گەلی کورد، زیندانیانی سیاسی و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئاستێکە ڕۆژانە شایەتی جینایەتەکانی ئەم حکوومەتەین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان