ئاگرکەوتنەوە لە کوێستانەکانی قۆری قەڵا خەسارێکی زۆر لە ژینگەی کوردستان دەدات

ئاگرکەوتنەوە لە کوێستانەکانی قۆری قەڵا خەسارێکی زۆر لە ژینگەی کوردستان دەدات

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دارستانی و لەوەرگەکانی قۆری قەڵا ئاگر دەدەن، ئەوە لە حاڵێک دایە، خەڵکی ناوچەکە و ئاژەڵ ومەڕدارەکان لەوناۆچانە گەرمێن وکوێستان دەکەن و شوێنی ئەژەڵەکانی وانە.
لەم ئاگرکەوتنەوەدا دارستان ولەوەڕگەکانی قۆری قەڵا بە ڕادەیێکی زۆر سووتاون و تا بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ دەزگا وڕێخراوەیەکی حکوومی هەوڵێکی بۆ کوژاندنەوەی نەداوە.

بەپێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی مرۆڤی کوردستان هەنووکە کوێستان ولێرەوارو مەزراکانی ناوچەی گەشتیاری قۆری قەڵا لەلایەن کەسانی نەناسیاوەوە ئاگریان تێبەردراوە و هەروەها لە ئاگر دان ،
هەرلەم پێوەندییەدا وەک دەزانرێ سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە دەشتاییەکانی یونسی ولەپشتەوەی گوندی قۆری قەڵا دەستی داوەتە لێدانی ڕێگە وبنکە وبارەگای سەربازی لەم ناوچەیە، بۆیەش بە ئاگردان و لەناو بردنی ئەو شوێنە دەخوازێ خەڵکی سڤیل لەو ناوچەیە دەرکات.
ساڵانە بەشێکی زۆری ناوچە دارستانیەکان و ژینگەی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناو دەبردرێن، ئێران هۆکاری ئەو کارەساتە بۆ بواری ئەمنی دەگێرێنەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان