دیسانه ژینگه و دارستانەکانی کوردستان سوتێنران

بەپێی هەواڵێکە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە بەداخەوە ئەمڕۆیش نزیک بە 5هێکتارلە دارستانەکانی ناوچەی سەرشیو ناوبەری سەقز مەریوان(ئاوایی ماسیەر)سوتێنرا.

شایانی باسه ساڵانە لە وەرزەکانی بەهاروهاوین زۆربەی سروشت ودارستانەکانی کوردستان بەئەنقەست وئامانجدارلەلایەن هێزوتیمەتایبەتەکانی حکوومەتەوە دەسوتێنرێن،گۆڕینی ئێکۆلۆژی وسروشت یەک لەشەڕە تایبەتەکانی حکوومەتە ودەیهەوێ بەم تەرزە هەمووجۆرەکانی گیانداری له خزۆکەوە بگرە هەتاباڵندە بنەبڕبکات ودیسان بە لێدانی بەنداوشێوەی ژیان وسروشتی کوردستان بگۆڕێ وبیخاتە بن کۆنتڕۆڵی خۆیەوە، چونکوو گۆڕینی ئێکۆلۆژی یانی گۆڕینی باری سروشتی دەروونی مرۆڤ.

حکومەت هەمووشەڕەکانی دژبە گەلی کوردتاقی کردۆتەوە نەیتوانیوە سەرکەوتووبێت ولە کاتی قەومانی هەرکارەساتێکداخەڵک پەنایان بردۆتەوە سروشتی دەگمەن وپاراوی کوردستان ولەوێ گیرساونەتەوە ژیاون.وەک دەزانین لەم ماوەیەدا دارستانەکانی کێوە گەورە(کبیرکوە)ی ئیلامیش هەربەم شێوە ئاگریان تێبەردراوسوتێنرا.

جێگەی باسە لە بەرانبەر ئەم کارەساتانەی حکوومەت هەستیاران وچالاکوانانی پاراستنی ژینگە ڕاساون بەپێکهێنانی ناوەندو ئەنجومەن بۆچێ کردنی کولتورێکی پاراستنی لەناوخەڵکدا و زۆریش ڕۆڵیان گێڕاوە بەڵام بەردەوام لەلایەن حکوومەتەوە بەربەستیان بۆدروست دەکرێ وگەلێ جاریش ڕاپێچی زیندان دەکرێن.

هە ربۆیە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان خەڵکی کوردئاگادار دەکاتە وە لە بەرانبەر ئەم سیاسەتە قیزەونانە بێ هەڵوێست نەبن وەک مەترسییەکی دوژمنکارانە چاوی لێ بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.