راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی فێوریەی ٢٠٢٠

KMMK:

راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی فێوریەی ٢٠٢٠ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە.

شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری  مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی هاووڵاتیانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات.

ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی،بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات، ئەوە هاوکاتە لەگەڵ هەڵاواردن و جیاوازی خستن نێوان خەڵک.

سێدارە

لە مانگی فێوریە دا کۆماری ئیسلامی ئێران ٤ هاولاتی رۆژهەڵاتی کوردستانی لەسێدارە داوە، هاوکات باسی لەسێدارەدانی هێندێک گیراوی تر دەکرێت، بەڵام بە هۆیی پشت راستنەکردنەوەیان لێرە ئاماژەیان پێ ناکرێت.

ژمارەناوتەمەنرێکەوتشوێنهۆکار
1ڕەسوڵ مەلاحەسەنی3903.02.2020کرماشانمادە هۆشبەرەکان
2بۆرزو مەحەمەدی3819.02.2020کرماشانکوشتن و قەساس
3شەهاب نادری2219.02.2020کرماشانکوشتن و قەساس
4؟؟19.02.2020کرماشاننادیار

گرتن و زیندان

بەپێی ئامارەکانی کۆکراوە لەم مانگە دا ٦ هاولاتی کە بریتین لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی، گردبوونەوەی نارەزایەتی و… دەستبەسەر کراون.

ژمارەناوتەمەنرێکەوتشوێن
1شەهرام کازمیان؟01.02.2020ورمێ
2ئەسکەنەر چراغی؟03.02.2020بانه
3عەبدولا حسێنی؟05.02.2020سەقز
4ئۆمید مودەرێسی؟06.02.2020مەریوان
5شادمان بەنی سەدر؟15.02.2020سنه
6ئەمیر گوێڵی3517.02.2020سنه

کۆڵبەر و کاسبکار

لەم مانگەش دا کۆمەڵێک کۆڵبەر وکاسبکار بوونە قوربانی تەقەی راستەوخۆیی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ٤ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٦ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون. جێی ئاماژەیە کە ٢ هاووڵاتیش بە تەقەی هێزە ئەمنیەکانی ئێران بریندار بوون.

کۆڵبەر و کاسبکاری کوژراو

ژمارەناوتەمەنرێکەوتشوێنهۆکار
1عوسمان فتوحی5501.02.2020سەقزسەرما
2ئەحمەد سەحرایی2417.02.2020نەوسودتەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
3شاهید ئەدراک2217.02.2020نەوسودتەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
4سەیوان سەیفی2128.02.2020سەوڵاوابەربوونەوە

کۆلبەر و کاسبکاری بریندار

ژمارەناوتەمەنرێکەوتشوێنهۆکار
1وەلی گوندەک مەلا؟01.02.2020شنۆتەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
2عوسمان وەزیری3201.02.2020پیرانشارتەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
3مەحەمەد ئیزەدی2702.02.2020پیرانشارتەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
4فەرەیدون…؟06.02.2020بانەبەربوونەوە
5نەبی ئەحمەدپەنا؟12.02.2020پیرانشارسەرما
6مەحەمەد فەقیزادە؟12.02.2020پیرانشارتەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
7ئەرکان عەباسی؟17.02.2020ماکوتەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
8حسێن دێهقانی؟17.02.2020پیرانشارتەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
9عەزیم ئەمین زادە؟17.02.2020نەوسودتەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
10جەبار مەحەمدەی؟17.02.2020نەوسودتەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
11زاهید نووری؟17.02.2020نەوسودتەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
12جەلال نووری؟17.02.2020نەوسودتەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
13تاها سەلمانی؟17.02.2020نەوسودتەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
14عەبدولواحید کەریم پوور2423.02.2020سەردەشتتەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
15وەلی خەلیفە2825.02.2020پیرانشارتەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
16زەکەریا موعەتەر1728.02.2020مەریوانبەربوونەوە

تەقینەوەی مین

بە هۆیی تەقینەوەی مین دوو کەس کوژراو و بریندار بوون.

ژمارەناوتەمەنرێکەوتشوێنحاڵەت
1ئەشرەف چراغی2717.02.2020ئیلامبریندار
2پیام رۆستەمی1424.02.2020قەسرشیرینکوژراو

خۆکووژی

لەو مانگە دا سێ کەس خۆیان کووشتوە . جێی ئاماژەیە کە عایشە جاهید بە هۆیی کێشەی مالباتی خۆیی سووتاندووە.

ژمارەناوتەمەنرێکەوتشوێن
1وەحید؟09.02.2020نازلوو ورمێنادیار
2؟؟09.02.2020موانا ورمێنادیار
3عایشە جاهید3113.02.2020سەلماسکێشەی ماڵباتی

لە کۆتاییدا  کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و  دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان