شارۆمەندێکی کرماشانی دەسبەسەر کرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چاڵاکێکی تۆرە کۆمەڵایەتێەکان لە لایەن پولیسی فەتا لە شاری کرماشان دەسبەسەر کراوە.
جێگەی ئاماژەیە کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە شەپۆلێکی تازە گوشارەکان بۆ سەر چالاکانی ئینتێرنێتی و رۆژنامەنوسان لە کوردستان دەستی پێ کردووە و کۆماری ئیسلامی هەمو هەوڵی خۆی دەدات کە کونترۆلی تۆرە کۆمەلایەتیەکان بە تەواوای بکات.
ئەمە لە حاڵێکدا تۆمەتی خستووتە پالپشتی ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ چاوترسان و تۆقاندنی خەڵکی کوردستان کە گۆیا ئەم کەسە وێنەی دژە ئەخلاقیات و قیزەونی دوور لە شەرعی ئیسڵام لە پەیجی خۆی داناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان