بەپێی هەواڵی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان: ڕۆژی شەمە۲۲ی جۆزەردانی ۹٥ی هەتاوی “زاهد مرادیان” چالاک وداکۆکیکاری مافەکانی کرێکاری لەشاری سنە بانگهێشتی ئیتلاعات دەکرێت و پێی ڕادەگەێینرێت کەیەکشەمە بە پێناسەوە خۆی بۆلێپرسینەوە ڕادەستی ئیتلاعاتی ئەوشارە بکات.
بەگوێرەی هەواڵەکە “زاهد مرادیان” ئەمڕۆ یەکشەمە ،لەکاتژمێر۱۲ بۆ ۱٦ لەژێر لێپرسینەوەی ئیتلاعاتدابوە.
شایانی باسە لەدرێژەی گوشارەکانی ئیتلاعاتی جمهوری ئیسلامی بۆسەرچالاکوانان لەهەمو بوارەکانی مەدەنی و هونەری و ئەدەبی ،دوای دەسبەرکردنیان ، ئیتلاعات بەڵێنامەیان لێ وەردگرێت تاوەکوو لەهیچ چالاکییەکدا بەشداری نەکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان