بە هۆی لەرینەوەکان و داڕمانی خاک ۆ خۆڵ سە کرێکاری شاری جۆانرۆ لە ژێر خۆڵدا مانەوە
کۆمەلەی ماڤی مرۆڤی کوردستان: دوێنی یەک شەمە 23 مانگ سێ کرێکاری کورد له شاری جۆانرۆ بە هۆی داڕمانی خاک ۆ خۆڵ لە قەراغی کوشتارگای ئەو شارە بوونە ژێر خۆڵەوە .
کە بە یارمەتی خەڵک دوکەسیان لە ژێڕ خۆڵ به خێرایی دەر هێندران و کەسێکی دیکەش لە لایەن تیمی فریاکەوتنی شاری جۆانرۆ و تیمی ئاگرکۆژانەوە کە پیاوێکی تەمەن 38 ساڵ بەناوی «موحسن موحەمەدی» بوو لەژێر خۆلەکە دریان هێناو کە دڵی لەکار کەوتوبۆ بەڵام تیمی فریاکەوتن بە خێرایی زیندووکردنەوەی دڵیان بۆ ئەنجام داوە و گیانیان لە مەترسی رزگار کردووە و بە فڕۆکەی فریاکەوتنی ئاسمانی نەخوشخانەی حەزرەتی رەسوڵی جۆانرۆ گۆازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام عەلی شاری کرماشان و دو کەسی دیکە لە نەخۆشخانەی جۆانرۆ لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
«موحسن موحەمەدی» ئەمڕو لە نەخوشخانه ی کرماشان گیانی له لە دەست ئەدات و تەرمەکەی دەگڕێنەوە بۆ زێدی خۆی.
ئەمە لە حاڵێکدا روو دەدات کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاست بژێوی رۆژانەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەمتر خەمە.
گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی نەبوونی هێڵی کار ،بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان روو لەو کارانه دەکەن کە مەترسیان هەیە لە سەر ژیانیان. بە پێی ئاماری پزیشکی یاسایی لە ئیران، ساڵانە کرێکارێکی زۆر دەبنە قوربانی کارە کرێکاریەکان و رووداوەکانی کار، کە گیانیان لە دەست ئەدەن و یان جەستەی ئەوان کەم ئەندام دەبێ و هیچ ماڤێکی بیمەیی و هەتاهەتایی بۆ ژیانی خۆیان وخێزانیان لە لایەن حکومەتەوە دابین ناکرێ.
کۆمەلەی ماڤی مرۆڤی کوردستان