لێدوانهەواڵەکان

گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ،سبوور  وکرێکارانی شارەوانی سنە

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی پێنج شەمە ۲۷ جۆزەردان گرۆپێک لە سبوور وکرێکارانی شارەوانی لەناوچەی ۱ ی شارەوانی سنە، بەبۆنەی وەرنەگرتنی ٦مانگ مزی مانگانەی خۆیانەوە و هەروەها مافی بیمە کەیان کەلەسەرەتای ساڵی ۹٥ی هەتاوییەوە وەریان نەگرتوە، لەشەقامی ۱۷ ی شەهریوەر (بیست وپەنج) سەروترلەهونەرستانی موعەلم، دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی دەربڕین و داوای مافی وەدواخراوی خۆیان کردوە.

هەروەها لەو ڕۆژەدا کۆمەڵێک لەکرێکارانی «قەندی ئاشتی» لەشاری سنەلەناڕەزایەتی دەربڕین بە وەرنەگرتنی ٤مانگ مزو حەقەدەست و کرێی مانگانەی ئیزافەکاری لەنێو کارخانەکەدا، هەڵکەوتو لەشاری پیشەسازی ساحیب لەشاری سنە، کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان کردوە دوای مافی وەدوا خراوی خۆیان کردوە.

دیسانە کە هەر لەو ڕۆژەدا، کرێکارانی و کارمەندانی شەریکەی ئالۆمین لەشاری سنە، لەناڕەزایەتی دەربڕینێکدا بەوەرنەکرتنی ۹ مانگ مز و مافی خۆیان لەنێوحەوشەی کارگەکەدا، لەشاری پیشەسازی ژمارە ۱ دا، لەتەنیشت کارگەی شیری پاسوریزە، گردبونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجام داوە

شایانی باسە لەسەرەتای ئەمساڵەوەبەشێکی زۆر کرێکاران و کارمەندانی، لەشەریکەی پیشەسازی و دایرەی حکومی لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، مز وحەقی مانگانەیان وەرنەگرتوە وبەشێکی زۆریش لەکرێکارانیان لەسەرکارەکەیان دەرکردوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

سال ڕۆژی تیروری دوکتورعەبدوڕەحمان قاسملو

کەیوان نەژاد ڕەسووڵ بۆ زیندانی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازرا

تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بریندار بونی دوو کۆڵبەری لێکەوتەوە