لەوەڕگەو دارستانەکانی پاوە سوتێنران

بەپێی ئەو ڕاپۆڕتانەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون لەڕۆژی چوارشەممۆوە ۲۶ ی جۆزەردان، لەوەڕگەو دارستانەکانی شارەکانی سەربە پاوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگریان تێبەردراوەو وتائەم کاتەیش هێزەئاگر کوژێنەوەکان ڕەوانەی ناوجەکە نەکراون وبەرپرسان لەبەرانبەر ناڕەزامەندی خەڵک وچالاکانی ژینگەپارێزی لە هەمبەر کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوەکە تەنیا بەڵێن دەدەن.

هەرلەم ڕاپۆڕتەدا هاتووە کەئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لەپاشنیوەڕۆی چوارشەممۆ ۲ ی جۆزەردان لەمەزراکانی شاری پاوەوە ڕاساوە، کەپترلە ۲۵۰ هێکتار لە لەوەڕگەومەزراکانی ناوچەی کردووە بە خۆڵەمێش وبە هەوڵ وماندووبوونی چالاکانی ژینگەپارێزی هێشتا بەتەواوی کۆنڕۆڵ نەکراوە. هەرلەم پێوەندییەدا هاتووە ئاگری لەوەڕگەکانی ئەم شارەیان لەشەوی ڕابوردووەوە دامرکاند، کەسەرلەنوێ لەکاژێرەکانی کۆتایی شەو لەشوێنێکی دیکەی لەوەڕگەکانی ئەم شارە، بڵێسەی گرتەوە.

بەرپرسی گشتی ژینگەپارێزی پارێزگای کرماشان بەئاماژە پێدان بەوەیکە ئەگەری ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە ‌لە لەوەڕگەکان. مەزرا و باخ وزەوییە کشتوکاڵییەکان زۆرە، ئاشکرای کرد: کۆنتڕۆڵی ئاگرکەوتنەوە لە ڕێگەی ئاسمانەوە (باڵەفڕ) ڕێگەچارەیەکی گونجاوە بوفریاگوزاری ئەم دۆخانەیە. بەڵام ئەمەیش تەنیا وەک بەڵێنێک ماوەتەوە وکرداری نەکراوە.

جێگەی باسە کە ئاگرکەوتنەوەکانی شاری پاوە لە ناوچەیەکەوە ڕوویان داوە کە خاوەنی گیاو دارودەوەنی چڕەو بەشێک لە دارەکانی ئەم ناوچەیە سووتاون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان