بەپێی ڕاپۆڕتێکە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوڵاتییەکی کورد بەناوی (عەلی حەسەن شەمایلی) لە سونقوڕی کولیای کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەرکرا.
ناوبراو لەچالاکان وهەڵسوڕاوانی سیاسی ڕۆژی دو شەممۆ ۲۴ ی جۆزەردانی ۱۳۹۵ لەشاری سونقوڕ لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەرکرا.
عەلی حەسەن شەمایلی مامۆستای کۆمەڵناسی وکەسایەتی ناسراو وبەرچاوی کوردە، کەبە نووسینی مەقالە وگوتاری ڕەخنەگرانە لە سونقوڕوکرماشان ناوی دەرکردووە. پێشتریش چەنددجار دەسبەسەرکرابوو، ئەم دواییانەیش یادداشتێکی ڕەخنەئامێزی لەمەڕ بوونی هێزەکانی سپای پاسداران لەسوریە بڵاوکردبویەوە.
ئەم چالاکە سیاسیەی کورد ڕۆژی دوشەممۆ لەماڵەکەی خۆی دەسبەسەرکراو دەسبەجێ ڕەوانەی پاراستنی ئیتلاعاتی سپا کرالەکرماشان.پاشان ڕۆژی پێنج شەممۆ بۆگرتووخانەی سونقوڕی کولیای ڕاگوێزرا.
جێگەی باسە ئەم چالاکە سیاسیە ئازاری دڵی لەگەڵدایە وچەنددمانگی بەرێ عەمەلیاتی نەشتەرگەری دڵی لەسەرجێبەجێ کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان