شاری سیلزدە سەر بە پارێزگای ئێلام بوبە ژێری بارانی بە رزەڕۆە

لە رۆژانی چۆارشەمە ٦ خەزەڵوەر و پێنج شەمە  ٧ خەزەڵوەری  ساڵی ئەمساڵ بە هۆی رەهێڵەی تیژی باران بارین  و کەوتنەوەی بارانی بەرزەڕۆ ( لاڤاو) لە شاری ئیڵام خەسرانێکی زۆری گیانی و ماڵی لێکەوتەوە.

بە گۆێرەی راپۆرتەکانی ناوخۆی ئێران بڕی باران بارین ٢٣٠ ملم لە ٤٨ کاتژمێردا بوو بە هۆی لاڤاو و بارانی بەرزەرۆ لە و شارە و سێ کەس بوونە قوربانی.

بە گوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان بە هۆی رابواردنی چەند مانگ لەم رووداوە و کاوڵ بوونی شەقام و کۆڵان و رێگا و بان و ماڵی خەڵک هیچ پێداویستێکی سەرەکی لە لایەن حوکومەتەوە بۆیان دابین نەکراوە و هیچ خەسرانیکی مادیان پێ نەدراوە.

خەڵکی شاری ئێڵام بە هۆی کەمتر خەمی کاربەدەستانی پەیوەندیداری حوکومەتەوە تا ئیستا هیچ هەوڵ و تەقەڵایەک بۆ چاک کردنەوەی رێگا و بان و شە قام وکۆڵانی ئەو شاڕە نەدراوە و خەڵک شارەکە لە بەرپرسانی حکوومییە وە نارزایەتیان دەربری .

بە هۆی ئەنجامی رودانی گەردەلولی خۆڵگەیی کە بڕێکی زۆر ئاو لە گەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ئاو لە کۆڵان و شەقامەکاندا و دیواری مەکتەب و ماڵی خەڵکی خاپوور کردوە و کارەساتی گەورەی لێ کەوتەوتەوە .

بە هۆی ئاماری ناوەندی سایتە حوکومەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پارێزگای ئیلام پڵەی یەکەمی ریزبەندی خۆکوژیەی ژنان و لاوان لە ساڵەکانی رابردوودایە.ئاماری بێکاری لەم پاریزگایە ٥٠ لە سەد بەرزبووتەوە.

پاریزگای ئیلام بە هۆی رێژەی بێکاری و نەبوونی پێداویستی پێشکەوتوو لە لایەن حکومەتەوە بە ناچاری لاوان و رۆشنبیران و خۆیندکارانی ئەم پارێزگایە پنا دە بنە شاەکانی تر وەک دورخستنەوەیەکی زۆرەملی هەر چەندە  لاوانی ئەو پارێزگا لە ئاستی وشیاری خۆیندەواری زانکۆکان پلەی یەکەم خۆیندن لە ئاست ئیران بە دەست دێنن.

ئەمە لە حاڵێکدا کە لە ساڵانی رابردوو و شارۆمەندانی ئیلامی  بۆ رەخساندنی هەلی کار دورخراونەتەوە بۆ شارەکانی تاران و رۆژ ئاوای ئێران کە مەترسێکی گەورەیە دروست کردووە.

بە پێی ئاماری ناوەندی وەزارەتی تەندروستی ئێران کەمترین زریبەی ئومێد بە ژیان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دروست بووە بە هۆی قەیرانێک لە لایەن؟حکومەتەوە بۆ سەر خەڵک دروست کراوە تا هەر بە هەژاری بژین.

پارێزگای ئێلام بە هۆی رێژەی پێشکەوتنەوە ئاستێکی زۆر نزمی هەیە و باری ئابوری و سەلامەتی خەڵک لە مەترسیدایە.

لە هەولی شۆرشی کۆماری ئێسلامی تا کوو ئیستا هەر ساڵ پارێزگاری ئەو شارە دەگۆردرێت کە هیچ کەسیان خەڵکی خۆجیێ و رۆژهەڵاتی کوردستان نیە و هەموو بێانین و لە شارەکانی تری ئێرانن.

لە وتو وێژێکی هەواڵنێری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە گەڵ بنەماڵەیەکی شەش کەس ئەو شارە کە بە هۆی لاڤاوو و بارانی بەرزەڕۆ کە هەموو سەروەت و سامانێکی لێ سەندون و تا،ئیستا بە هۆی ئەو کارەساتە رووداوە لە خێمەدا دەژین و ەیچ پێداویستێکی سەرەتایان لە لایەن حکوومەتەوە بۆیان  دابینکراوە و نەهاتوون بە هانایان و لە ژێر ئەو خێمەدا لە بارۆدوخێکی نالەباردا دەژین.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: