گردبوونەوەی هێزەکانی خزمەتگوزاری شاری ئیلام لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە پێنەدانی پاشەکەوتیان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، کۆمەڵێک لە هێزەکانی خزمەتگوزاری شاری ئیلام لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە وەرنەگرتنی مووچە و هەڵپەسێرانی پاشەکەوتەکانیان لە بەرانبەر بینای ناوەندی شارەوانی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام گردبوونەوەیان پێک هێنا.

خۆپیشاندەران لەڕێی ئەم گردبوونەوەیەوە وێڕای ناڕەزایەتی بەرانبەر بە کێشەی ماڵی و وەدواخستنی مووچەی کرێکاتان، خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسان بوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *