گیانی ئەیووب جەوانپوور لە مەترسیدایە

ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز ئەیووب جەوانپوور مەترسی جیددی لەسەرە و بێسەرو شوێن کراوە.

بنەماڵەی ئەیووب جەوانپوور بە هەواڵنێری ڕێخراوەکەمانی ڕاگەیاند لە ڕۆژی ٢٠ی جۆزەردانی ئەمساڵەوە کە ئەیووبیان ڕفاندووە، بێسەر و شوێنە و ناوەندە ئەمنییەکان هیچ زانیارییەک نادەن بەدەستەوە کە ئاخۆ لە لای ئیتلاعاتە یان ئیتلاعاتی سپا.

پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەری کردووە و گواستوویەتەوە بۆ سنە بەڵام دەکوترێ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لەژێر ئەشکەنجە و لێپرسینەوەدایە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بنەماڵەی ناوبراو حەوتووی ڕابردوو سەردانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە دەکەن و دەڵێن لەلای ئێمەیە و دواتر لە ڕێی تێلەفوونەوە پێوەندیتان پێوە دەکات بەڵام پاش حەوتوویەک هیچ چەشنە پێوەندیتەک نەکراوە و هەر بۆیە ڕۆژی یەکشەممە بنەماڵەکەی( دایک و بابی) دەچنە بۆ دیتن و ئاگاداربوون لە دۆخی کوڕەکەیان و ئەو بەڵێنەی لەو ناوەندە ئەمنییەوە پێیان دراوە بەڵام ئەمجار حاشای لێدەکەن و دەڵێن لای ئێمە نییە هەر بۆیە مەترسی گیان لەسەر ئەم چالاکە مەدەنیەیە و ئەگەری ئەوە هەیە لەژێر ئەشکەنجەدا تاقەتی نەهێنابێت یان کوشتبێتیان.

وەکوو کۆمەڵەی مافی مرۆڤ داوا لە هەموو ڕێخراوە مافی مرۆیی و کەسایەتییە ناودارە جیهانییەکان دەکەین بەهانای گیانی چالاکوانانی کوردەوە بێن و ڕێگە مەدەن کۆماری سێدارەی ئیسلامی چیدیکە گیان و ژیانی گەنجانی کوردستان بکات بە قەڵغانی ئاواتەکانی خۆی.

(وێنەی تیرۆریستەکانی ئێران لە هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئەیووب جەوانپوور و ڕفاندیان لە خوارەوە دادەنێین)

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *