نەجەف مێهدی پوور زەینی وەند دەستبەسەر کرا

KMMK:

سێشەممە 28ی گوڵانی 2721ی کوردی، نەجەف مێهدی پوور زەینی وەند، ڕۆژنامەوان و چالاکی مەدەنی خەڵکی دەڕەشار لە پارێزگای ئیلام دەستبەسەر و بۆ گرتووخانە ڕاگوازراوە.

ئەم ڕۆژنامەوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردســتان، پێشینە دەستبەسەری هەبووە و بە تۆمەتی”سوکایەتی بە ڕێبەر و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات” بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرابوو.

ناوبراو تۆمەتبار کرابوو کە بەرگریکاری مافی کوردەکانە و لەم چوارچێوەیە چالاکی دەکات.

بە پێی هەواڵەکە،هەر بەم تۆمەتە، ڕۆژی سێشەممە لە لایەن ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە دەڕەشار دەستبەسەر و لە دادگای ئینقلاب بە سەرۆکایەتی دادوەر”سۆرابی زادەی مەلەکشاهی” مۆڵەتی دەستبەسەری بۆ بڕدراۆەتەوە و بۆ گرتووخانەی ئەم حکوومەتە لە دەڕەشار ڕاگوازراوە.

شیاوی باسه کە حوکمی دەستبەسەری کاتی ناوبراو بە بۆنەی بڵاوکردنەوەی دەقێک لە پێوەندی لە گەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی هێزی قەزایی ئێران و بەربژێری سەرۆک کۆماری ڕاگەیەندراوە.

ئیبراەیم ڕەئیسی لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئێرانە کە لە کوشتوبڕ و ئێعدامی زیندانیانی سیاسی دەیەی شەستی هەتاوی دەستی هەبووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *