کێشە و نەهامەتیەکانی ژنان بۆ دەرهێنانی بژیوی ژیان

کێشەکانی ژنانی بەرپرس و دەرهێنەری بژێوی ماڵبات :
بێکاری ،نەخوێندەواری ، کاره نافەرمیەکان و …

بەپێی دوایین سەرژمێریەکان له ناوەندی ئاماری ئێران زیاتر له سه دا ۸۲ ژنانی بەرپرس و کارکەری ماڵبات بێکارن .
به پێی ئەو سەرژمێریەی که سالی ۱۳۹۰ ی هه تاوی ئەنجام دراوه لەسەدا ۸۸ ماڵباتەکان، پیاو بەرپرسی بژێوی ژیانی ماڵبات بووه و لەسەدا ۱۲ش ژنان بەرپرسی بژێوی ژیان بوون، بەڵام لە سەدایی ٨۲ی ئەو ژنانە بێکارن .
به پێی ئه و سەرژمێریانە سه دا ۹/۵ له پاریزگای سنه له روژهەڵاتی کوردستان بوون ،ئەو ئامارە بۆ ژنانێکه که خۆیان به بەرپرسی بژێوی ماڵبات ناساندووه و بەرپرسانی ئاماری ئێران رایانگەیاندوه که له بارەی ژنانی سەرپەرشتیار ئامارەکانیان ناتەواوە و زورێک لەو ژنانه ناویان وەک سەرپەرشتیار تومار نەکراوه ، بەم هۆیەش رێژەیان زور زیاتره لەو سەرژمێریە.

لەو ژمارەیه، سه دا ۳۵ ژنانی ماڵبات لە گەڵ بوونی هاوژین بەرپرسی بژێوی ژیانن، که سه دا ۸ لەو رێژەیە کەم ئەندامن، لەسه دا ۷ نەخۆشی لەشیان هەیە، سه دا ۵/۱۴ نەخۆشی دەروونیان هەیه و سەدا ۳۰ لەکار کەوتوون .
تەمەنی ئەو ژنانەی سەرپەرشتیارن هه ر رۆژ دێتە خوار و نیشان دەدات ژنان هەر زوو بە هۆگەلی جیاواز ئەو بەرپرسیارەتیەێان دەکەولتە سەر شان. ژمارەی ژنانی هەژار که بۆ وەرگرتنی یارمەتی لە ناوەندەکانی یارمەتی ناونووسی دەکەن، روویان لە زیاد بوونە.
له کۆیی گشتی ژنانی بەرپرسی بژێویی ماڵبات تەنیا لە سەدا ۴۶یان یارمەتی لە ناوەندەکانی یارمەتی دەوڵەتی و مەەنی وەردەگرن، ئەو یارمەتیانەش کەمن و تێری بژێویی ژیانی وان ناکات.
له سه دا ۲۰ ژنانی سەرپەرشتیار به هۆیی مردنی هاوژینیان که بە هۆگەلی جیاواز وەک روداوی هات و چۆ و هتد، ئەرکی نان دەرهێنەری ماڵیان وە ئەستۆ گرتووە.
ئەوەش ئاشکرایی دەکات کە رێگا و بانە خراوەکان، بەجێ نەهێنانی بەرپرسیارەتی لە لایەن دەوڵەت ، دەبێتە هۆکاری کێشە ساز بوون بۆ ماڵباتەکان و زەخت و زەحمەتی وان زایاتر دەکات.
۲٦ لە سەدی ژنان بە هۆی جیابوونە ئەرکی ماڵداریان پێ سپێرداراوە و دەبێ بژێوی ژیان دەربێنن، ئەو رێژەیە تەمەنیان لە خوارۆیی ۳٥ ساڵانە.
پارێزگای سنه زۆرترین رێژه ی جیابوونەوه له رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی هه یه، به شێوازێک که به پێی سەرژمێری سالی ۱۳۹۳ له هه ۹ ژیانی هاوبەش، چواریان هەڵوەشاوەتەوە .
کە ئەوە خۆیی رێژەیی ژنانی نان دەرهێنەری ماڵباتی بردۆتە سەرێ.
به پێی وتەکانی دکتور نەزەرنێژادی کومەڵناس، رێژەی جیابوونەوە له ئیران له سه دا ۳٤ه.
به پی ئه و وتانە سالانه ۶۰۰۰۰ ژن له ئێران تەنیا دەبن و ئەرکی قوورسی دابین کردنی بژێویی ژیان دەکەوێتە سەر شانیان.
رێژەیێکی زۆری پیاوان گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکانن.کە ئەوە حۆیی ئەرکەکانی ژنان قوورس دەکات و ژنان ناچار دەبن خۆیان کار کەن، کە ئەوە خۆیی رێژەی بەرپرسیارەتی وان بۆ ماڵبات دەباتە سەر، .
ئەنوشروان مۆحسنی بەندپی سەرۆکی رێخڕاوەی بێهزیستی ئێران رێژەی گەشەسەندی ژنان سەرپەرشتیاری لە هاوینی ۱۳۹٤ لە سەدا ٥٥ راگەیاندووە.

13016395_580065892169947_1188372238_o-300x175

له سه دا ۸۱/۱ژنانی سەرپەرشتیار نەخوێندەوارن و حکومه ت هیچ پلانێکی بو فێرکردن و دانی دەرفەتی کار بۆ ئەو ژنانه نیە، له بواری خوێندەواری پارێزگای سنه لە رەدیفی ئاخرەکانی ریزبەندی ئێرانه، بەو هۆیەش ناچارن کاری زەحمەت و نەشیاوی وەک پاکرنەوەی ماڵان ،ده س فروشی و… بکەن. ئە ژنانە رۆژانە روبەروی هەرەشە و سوکایەتی دەبنەوە و لەو بوارەوە زۆر کێشەیان بۆ ساز دەبێ. حکومەت زۆر لە خەڵک ناحەزتر هەلس و کەوت دەکا لە گەڵ ئەو ژنانە و رۆژانە روبەرویی سوکایەتی دەبنەوە.

“س .الف ” ئاوا بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان باس دەکا :
۵ ساله به هۆیی ئەوەی کە هاوژینم تووش مادە هۆشبەرەکان بووە ، لێی جیا بوومەوە، نان دەرهێنەری ماڵباتێکی ۶ کەسیم، لەم ماوەیەدا سەردان ناوەندەکانی یارمەتی دەوڵەتیم کردووە، بەڵام بەداخەوە ئەوان وەک سواڵکەر چاویان لێم دەکرد، زۆربەیان داوایی سێکسیان لێ دەکردم، ئەوە رەوشی منە، ٥ ساڵە ماڵی خەک خاوێن دەکەم ،بەڵام ئاواش روبەروی سوکایەتی دەبمەوە، بەڵام ناچارم.

: ژنانی سەرپەرشت هیچ بیمەێیکی تایبەتیان نیه و له بواری دابین کردنی خەرجی دەرمانی خۆیان و مناڵەکانیان تووشی کێشه دەبن و حکومەتیش هیچ پلانێکی بو فێر کردن و دابین کردنی ته ندروستی بەخۆرایی بو مناڵەکانیانێ نیه، رێژەیێکی زۆر له ژنانی رۆژهەلاتی کوردستان به هۆیی زیندانی هاوژینەکانیان(که زۆریان به هۆیی کێشەی سیاسی زیندانی کراون ) بونەتە سەرپەرەستی ماڵبات، به پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ماڵباتی گیراوە سیاسیەکان مافی وەرگرتنی هیچ یارمەتیێکیان لە رێکخراوەی دەوڵەتی و کۆمەڵایەتیەکان نیه .

بەشێک لە ژنان بە هۆیی بێکاری هاوژینەکانیان کە لە سەر سنوور کاری کۆڵبەری دەکەن و بە هۆیی تەقەی هێزە ئەمنیەکان دەکووژرێن، بۆیە دووبارە بەرپرسیارەتی تەواوی ژیان دەکەوێتە ئەستۆیی ژنان.
ژنانی کارکەر و بەرپرسی ماڵبات کەمترین موچە یا دەسکەوتیان هەیە، جیاوازی رەگەزی لە ئێران لە نێوان ژنان و پیاوان بۆتە هۆیی ئەوەی کە لێرەشەوە زوڵم لە ژنان بکرێ و بۆ کار کردنیش تووشی کێشە بن. بە ناچاری کاری کەم دەسکەوت قبووڵ دەکەن و روبەروی دژواری دەبنەوە.
بە گشتی ٥٥ لە سەدی ژنانی زەررس لە بژێوی ماڵبات تووی قەیرانگەلی جیاوازن، مناڵەکانیان هیچ دەرفەتێکیان نیە و زوو تووشی کێشە کۆمەڵایەتیەکان وەک مادە هۆشبەرەکان دەبن.

“م.د” به کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان دەڵێت :داهاتی ساڵانەی  من ۳ ملیۆن و ۶۰۰ هه زار تمه نه، که  ئەو  داهاته بۆ من که خاوەن ۴ منداڵم کارەساته . منداڵەکانم خەریکی کاری دەست فرۆشین و ناچن بۆ قوتابخانه و ناتوانم خه رجی قوتابخانەیان بدەم ، یەکێک  له کچەکانم که ته مه نی ۱۴ ساڵ بوو به شووم دا، لەبەر ئەوەی نەم دەتوانی خەرجی بدەم  .خۆشم زۆر نەخۆشم پارەی دەرمان و دکتۆرم نیه .
: کێشەی ژنانی سەرپرشتیار له رۆژهەڵاتی کوردستان یەکێک له قەیرانەکانه که حکومه ت هیچ کارێکی گونجاو بو یەکلاکردنەوەی کێشەکانی ئەو جیله ناکات و بەردەوام چینە لە کۆمەڵگای کوردی رووی لە زیاد بوونە.
لەکۆی ژنانی سەرپەرشتی ماڵبات ۸۲لە سەدیان بێکار و۸۱/۱یان نە خۆێندەوارن کە ئەمە خۆی دەبێتە هۆی  ئەوەی کە کارێکی شیاویان دەست نەکەوێت و داهاتووی منداڵەکانیان تەم ومژی زەختە کۆمەڵگاییەکان سەری گرتبێت ونادیار بێت.
بۆیە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە لە بەرچاو گرتنی مادەی ۲ مافی مرۆڤ کە دەڵێت: هەمووکەس بە بێ هەڵاواردن سەبارەت بە  نەتەوە، رەنگ،رەگەز،ئایین،زمان،وهەر بیروباوەێ سیاسی یان هەر سەرچاوەیەکی نەیەوەیی یاکۆمەڵگایی، دارایی، لە دایک بوون یان هەر شتێکی تر مافی ئەوەی هەیە لە هوموو ئازادیەکانی ئەم جاڕنامە بەهرەمەند بێت. هەر وەها هیچ هەڵاواردنێک  لەدۆخی سیای،ئابووری، دادوەری ونێو نەتەقەیی… بۆ هیچ تاکێک نابێ هەبێت ئەگەرچی لە وڵاتێکی سەربەخۆ بژی یان وڵاتێکی داگیر کراو یان خۆبەڕێوەبەر و یان کونفدراڵ و..هەر وەها بە تیشک خستنەسەر مادەی ۲۵لە جارنامەی مافی مرۆڤ کە باس لەوە دەکات: هەموو تاکێک مافی بەهرەمەند بوون لە ژایانێکی ستاندارد لە لایەن ئاسایشی ژیان بۆ خۆی وبنەماڵەکەی  لەوانە خۆراک،پۆشاک،شوێنی مانەوە، چاودێریە پزیشکیەکان وهەروەها خزمەتگوزاری کەمەڵگایی هەیە.هەر وەها لەدۆخگەلێک وەک بێ کاری،نەخۆشینی درێژ خایەن،بەساڵاچوون،کەمئەندام بوون، بێوە بوون،و.. ئەو شتگەلەی ئەبێتەهۆی نەتوانینی هەوڵ بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیان مافی بەهرەمەندی و لە هەمووی ئەوا ەی هەیە.ئەم دۆخە کە بەسەر ژنانی سەرپەرشتی مالبات دا زاڵە بە پێشێل کاری مافەکانی مرۆڤ ناوزەد دەکاو لە کۆماری ئیسلامی خوازیارە بۆ گۆڕانکاری روانگەی کۆمەڵایەتی بۆ یەم چینە لەکۆماڵگاو چاکەسازی بۆ باری ژیانی مرۆڤەکانی کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

20160415