بە هۆیی تەقینەوەی مین هاووڵاتێەک بریندار بوو

بە هۆیی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران_عێراق،بە میلیۆنان مین لە کوردستان چێندران، بە هۆیی ئەو مینانە کە هێشتا کۆنەکراونەوە ، رۆژانە حەڵک دەبنە قووربانی، ئەم جاریش بە هۆیی تەقینەوەی مینێکی بەجێماو پیاوێکی بانەیی بریندار بوو.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤ اوریل ، پیاوێکی بەساڵاچوو، خەڵکی گوندی “نێروان” ی سەر بە شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەکەوێتە سەر مین و بەو هۆیەوە لاقی چەپی لەدەست دەدات.

تا ئێستا هیچزانیاریەک لە سەر ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردە دەست نەکەوتووە.

ئەو هاووڵاتیە بۆ کۆکردنەوەی ڕووەکە دەرمانییەکان دەچێتە یەکێک لە شاخەکانی دەوروبەری ئەو گوندە و لەکاتی گەڕانەوەدا تووشی ئەو ڕووداوە دەبێت.

بە هۆی بارینی باران و هەستانی سیڵاو و داماڵینی خاک لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەرجارە ڕێژەیەک لە مینە بەجێماوەکان لەژێر خاک دەردەکەون و دەبنە هۆی خەساری گیانیی هاوڵاتییان.

کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان

20160415