۴ ساڵ بەندیخانە بۆ چالاکێکی مەدەنی شاری سنە

ک م م ک: “شەهرام فەرهادی” چالاکی مەدەنی شاری سنە ئەمڕۆ لە لایەن دادگەی شۆڕشی شاری سنە چوار ساڵ بەندیخانەی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو لە چالاکانی مەدەنی شاری سنەیە و پێشینەی چالاکی لە دامەزراوە پارێزەری سروشتیەکانی سنەی هەیە و لە کۆکردنەوەی یارمەتیە مرۆڤیەکان بۆ بومەلەرزەی کرماشان کەسێکی چالاک بووە.
ناوبراو لە رۆژی ۲۵ی سەرماوەزی ئامساڵ لە کاتی بارکردنی یارمەتیە مرۆڤیەکان بۆ بومەلەرزەی کرماشان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەست بەسەر دەکرێت.

ناوبراو پاش تێپەڕاندنی دومانگ لە گرتوخەنەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتدا بە دانانی بڕی ۲۰ ملیۆن بارمتە ئازاد دەکرێت.
ناوبراو لە بڕواری ۲۳ی رێبەنداندا لە لایەن ژوری یەکی دادگەی شاری سنەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ۴ ساڵ بەندیخانەی بەسەردا دەسەپێندرێت و بڕیارە بۆ باری دوهەم بدێتە بەندیخانە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی بەندکردنەکەی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان