هەواڵەکان

مەحکووم کردنی چوار هاوڵاتی خەڵکی بانە

KMMK:

لە ڕۆژانی ڕابردوو چوار هاوڵاتی خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی “ئارمان حسێن زادە ٢٠ ساڵ تەمەن، بەهمەن ڕەحیمی ١٩ ساڵ تەمەن، میلاد حسێنی ١٩ ساڵ تەمەن و سینڵ عەبدوڵڵایی ١٧ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری بانە سەر بە پارێزگای ســنە بە تۆمەتی ئاگرتێبەردانی لافیتە(بنێر)ی قاسم سلێمانی له ناو شاری بانە بە ١۶ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم هاوڵاتییانە لە کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێووەی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون.

شیاوی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە ڕێی سپای تیرۆریستی پاسداران و دیکەی ناوەندە ئەمنییەکانەوە میلیتاریزە کردووە و بە تایبەت لە دوای کوژرانی قاسم سلێمانی گەورە تیرۆریستی نێودەوڵەتی بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک پەلاماری هەر کەس و لایەنێک دەدات و دەست لە مێرمنداڵانیش ناپارێزێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

لاوێک لە ناوچەی خوڕ خوڕەی سەقز خۆی دەکوژێت

ساڵڕۆژی کوژرانی ناجوامێرانەی شوانە سەیدقادری لەلایەن حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە

زەینەب جەلالیان لەدۆخێکی مەترسیداری جەستەیدایە وئێزنی چاوپێکەوتنیشی پێ نادرێت