بانە؛ بانگهێشتی محەممەد قەدەمی بۆ دادگا

KMMK:

پێنجشەممە 2ی گوڵانی 2721ی کوردی، محەممەد قەدەمی، چالاکی سیاسی خەڵکی شاری بانە بۆ دادگای ئینقلابی ئێران لەم شارە بانگهێشت کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ڕێوڕەسمی لێکۆڵینەوە لە سەر تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە 2ی گوڵان لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لەو شاره بەڕێوە دەچێ.

شیاوی باسه کە ناوبراو بە ” پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات و تێکدانی بیرو ڕای گشتی” تۆمەتبار کراوە.

ئەم دۆسیەیە لە سەر سکاڵای دادستانی حکوومەت لە بانە بۆ محەممەد قەدەمی کراوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *