مێرمنداڵێکی ١٧ ساڵان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران بریندارکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ،مێرمنداڵێکی   ١٧ ساڵان  کە خەریکی کۆڵبەری بوە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران بریندارکراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە  کە “هێدی ئیسماعیلی” کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵە ڕۆژی شەمە کاتژمێر ٦ ی  ئێوارە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزی ئینتزامی “هەنگی سەرسنوری ئالان”لەگوندی (مێرگاسە )سەر بەشارستانی سەردەشت  لەپشتێن بەرەوژور برینداربوە، ئێستا لە خەستەخانەی سەردەشتدا خەواندویانەو لەژێر چاوەدێری هێزەکانی  وزارەتی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت دایە.

لە دوای پرۆسەی “داخستنی سنوورەکانە”وە کۆماری ئیسلامی ئیران بە کوشتنی کۆڵبەران ،دەیانەوێت ناوچە سنووریەکان ،هیچ هاتوچۆیکی هاووڵاتیانی تێدانەمێنێت .ئەمە لەهەلومەرجێکدایە ،کە بازاڕی سنووری سەردەشت ،یەکێک  لەگرینگترین سەر چاوەکانی  بژێوی دانیشتوانی شاری سەردەشت و دەروبەری بوە.

بەپێ داتا رەسمی زیاتر لە١٥٠٠ کرێکاری  سەرسنوورلە ١٣  ساڵەوە تا٦٠ ساڵان، لەچوارناوچەی بانە، سەردەشت و سەقز ومەریوان ،بەکاری پڕمەترسی کۆڵبەریەوەسەرقاڵن. ڕاستی داتاکان زیاتر لەوەمان پێدەڵێن ،جگەلەوەی کەسانێک بەشێوەی  ڕاستەوخۆ بەو کارەو ەسەرقاڵن بەشێوەی ناوبەر یان ناڕاستەوخۆ و کۆمەڵێک چەن قات زیاتر لەو داتایانە  داهاتیان بەکۆڵبەری وە بەسراوەتەوە .بڕیار لە سەر داخستنی سنوورەکان بەشێوەی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانی کاسبکارانی سنورەکان وبنە ماڵەکانیان داناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان