بەپێی ئەو زانیارانەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەدەستی کەوتون ،دواى بیست و نۆ ساڵ لە کیمیابارانەکەى شارى سەردەشتى رۆژهەڵاتى کوردستان، بەرکەوتوانى کیمیابارانەکە ڕەخنەیان هەیە کە وەک پێویست چارەسەرى تەندروستیان بۆ ناکرێت و بەهۆى هەژاریانەوە ناتوانن لەسەر ئەرکى خۆیان سەردانى پزیشک بکەن و دەرمان بکڕن. بە هۆی هەژاری زۆری خەڵکی رۆژهەڵات زۆر کەس لە خەڵکی هەژار تۆانای چوونە دوکتوریان نیە و زۆر جار بە هۆی گرانی تاقیکاری و ڕادیولۆژی و دەرمان ناچن بۆ لای دوکتور. نەخۆشیەکانی دوای کیمیابارانەکە کە زۆر تر “سیپەلاکیان” خراپ کراوە یان ئالێرژیان هەیە یا نەخۆشی پێست . پێویستی دوکتور و دەرمان بۆئەو کەسانە زۆر گرینگە وزۆریان لەو بەرکەوتووانی کیمیاباران بەبێ دەرمان هەناسەکێشانیان قورسە یا ڕادەوەستێ.
پێوستەوەبیربێنینەوە لەسەردەمی شەڕی ئێران وعێراقدا لەدەیەی شەستی هەتاویدا کوردستان (باشور وڕۆژهەڵات)بۆمەیدانی شەڕی هەردوداگیرکەر وبەکیمیایی خەڵکیان کۆمەڵکوژ کردو وڵاتیش ژەهراوی کەڕۆژی 7ی پوشپەڕی ساڵی 1366هەتاوی شاری سەردەشت وەبەرئەوشاڵاوەکەوت و کۆماری ئیسلامیش کەخۆی ئەوکارەی بەعسی زۆرپێ ناخۆش نەبوو ،ئاوڕی جیدی لەبرینداران و بنەماڵەی قوربانیان نەدایەوە وکەیسی کیمیاباران کردنی سەردشت دوو بەردی لەسەردانراو برینداران و قوربانیانیش لەبێدەنگیدا خنکان .
ئێمەش وەکو کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لەڕێکخراو ولایەنەپەیوەندی دارەکانی جیهانی وکوردستانی دەکەین ئاوڕێک لە دۆسیەی کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت بە دەستی ڕژیمی ڕوخاوی بەعس بدرێتەوە و گوشاربۆئێرانیش بهێندرێت تاوەکو چی دیکە ،کەیسی سەردەشت نەکات بەقوربانی سیاسەتەکانی خۆی لەناوچەکەدا .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان