ئێرانییەکان لەپلەی یەکەمی ڕەگەزپەرست ترینی نەتەوەکانن

 

بەپێی ڕاپۆڕتێک لە واشینگتۆن پۆستەوە لەسەر بنەمای  ڕاپرسییەکی وردو کارناسانە لەناوبەری ٨۰  ووڵاتی جیهان ئێرانییەکان پاش هێندییەکان ڕەگەزپەرست ترین نەتەوەکانی جیهانن.

لەم ڕاپۆڕتە کارناسانییەدا بۆدیاری کردنی پێوەری ڕەگەز پەرستی دەستی داوەتە ناسینی نرخ وبەها جیهانییەکان کەلەم ڕێگەوە ئاستی لەخۆبردوویی وتاقەتی نیشتەجێبووان لەگەڵ کەسانێک کە هەرکام لەڕەگەزێکی دیری کراون لەووڵاتێکدا  دەردەکەوێ.

ئەم ڕاپرسییە لەلایەن گرووپێک لە توێژەرانی سویدییەوە جێبەجێ کراوە کە بریتییە لە پرسیارگەلێک لەهەمبەر ئاستی ڕەگەزپەرستی نەتەوەکانەوەیە.یەک لەوپرسیارانەی ئاراستەکراون سەبارەت بە ڕەگەزی کەسانێکە کە پرسیارکەران دەخوازن لەدراوسێیەتی ئەوان بژین.کە نێزیک بە ٤۰لەسەتی شارۆمەندانی جوگرافیای ناوەندی ئێران وەکوو ڕەگەزپەرست وڕاسیست ناسێنران.یەک لە بەرچاوترین سەرنموونی ڕەگەزپەرستی لەئێراندا کەهەم بەرپرسانی حکوومی وهەمیش  توێژێکی هەرە زۆر لەکۆمەڵگای ئێران چەشنی کلتوورێک سەیری دەکەن سووکایەتی وهەڵاوێردەکردنی نەتەوە نافارسەکانی دانیشتووی جوگرافیای سیاسی ئێرانە.بۆوێنە دەتوانی ئاماژە بە پارێزگاران وبەرپرسانی بەشە حکوومییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەلەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دیاری دەکرێن کەلەماوەی ۳٨ساڵی ڕابوردووی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنانەت تاقە کەسێکیان وەکوو پارێزگار یان بەرپرسێکی پلەبەرزی کوردیان دانەناوە.

هەرلەم بەستێنەدا دەتوانی سەیری هاڵاواردنی داهاتی تاکی ووڵاتی ئێران لەبەشە جۆراوجۆرەکانی حکوومی بکەی کە داهاتی تاکی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەمترە لە نیوەی داهاتی تاکی گشتی ووڵاتی ئێرا.

هەروەها سووکایەتی وبێڕێزی کردن بە ئەفغانییەکانی پەنابەر کەلە ئێران دەژین وخەڵک وەکوو دزو ڕێگر ئەنگەل سەیریان دەکەن وخەڵک ڕێگە نادەن منداڵەکانیان لەگەڵ منداڵە هاوتەمەنە ئەفغانەکان یاری بکەن،وهەروەها ڕێگە نادەن لە قوتابخانەکانی ئێراندا ناونووسی بکەن ،ئەم پرسە بۆپەنابەرانی دیکەیش ڕاست دەکەوێتەوە.پەنابەران لەئێران مافی وەرگرتنی پێناسەیان نییە ومنداڵەکانیان لەمافی چوون بۆ قوتابخانە بێبەرین.

دەتوانن دەقی ڕاپۆڕتەکە لێرەوە وەربگرن

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان