ئازادی ھاوڵاتییەك بە دانانی بارمتە لە گرتووخانە ئەمنییەكانی ئێران

KMMK:

دووشەممە١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، ھاوڵاتییەك بە ناونیشانی ئەنوەر ڕەسوڵی ٤٥ ساڵ تەمەن كوڕیڕەسوڵ خەڵكی گوندی بڵەسەن سەر بە شاری بانە بە شێوەی كاتی تا كاتی قۆناغی لێكۆڵینەوە لە گرتووخانەی ئەمنییەتی ئێران لەو شارە ئازاد كرا.

جێی بیرھێنانەوەیە كە ناوبراو ڕێكەوتی ٢٤ی خەرمانانی ئەمساڵ بە بێ نواندنی حوكمی قەزایی لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستبەسەر كرا.

تا كاتی ئامادە كردنی ئەم ھەواڵە،، ھیچ زانیارییەك لەمەڕ ھۆكاری دەستبەسەری ئەم ھاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *