ژنه چالاکێکی کورد لەبەر حوکمەکەی، خۆی بە زیندان ناساند

ک م م ک:  ڕۆژی ۲۳ی ڕێبەندانی ئەمساڵ ژنێکی چالاکی مەدەنی کورد بەناونیشانی “کوبرا خاڵەندی”لەشاری مەهاباد بەممەبەستی کێشانی حوکمەکەی خۆی بەزیندانی شاری مەهاباد ناساند.

کوبرا خاڵەندی لە۱۹ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لەڕەوتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژبە کوشتنی کۆڵبەران لەگۆڕەپانی “چوارچرا”ی مەهاباد دەسبەسەر کرابوو وپاش تێپەڕینی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لەلایەن دادگای شاری مەهابادەوە ۲مانگ ونیوو زندانی بۆ بڕدرابوویەوە ولەڕۆژی ۲۳ی ڕێبەندان خۆی بەزیندانی ئەو شارە ناساندووە بەمەبەستی کێشانی حوکمە داسەپاوەکەی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان