نادیاربوونی چارەنووسی دوکرێکاری کێڵگەی بەرهەمهێنانی مریشک(مرغداری)

بە پێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممۆ ۱۷پووشپەڕ دوکەس لە کرێکارانی کێڵگەی بەرهەمهێنانی مریشک(مرغداری) گوندی باوانی سەربە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراون.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزە ئینتزامییەکان لەکاتی دەسبەسەرکردنی ئەم دو کرێکارە هیچ جۆرە تاوانێکیان نەداوەتە پاڵیان.

بەپێی ڕاپۆڕتەکە ئەم دو کرێکارە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون وتابە ئێستەیش شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوکرێکارە ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆڕتەکە بنەماڵەکانیان لەچارەنووسی ئەم دووکەسە بێ ئاگان.

ڕفاندن وتۆقاندن وبێسەروشوێن کردنی خەڵکی مەدەنی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەرلە سەرەتای گرتنە دەستی دەسەڵاتەوە پێڕەو دەکرێ وزۆرن ئەو هاوڵاتیانەی تابە ئێستەیش چارەنووسیان ناڕوونە ویان تەرمەکانیان لە دەرەوەی شارەکان فڕێ دراون وتەنانەت بنەماڵەکانیشیان مافی بەدواداچوونیان لێ زەوت کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان