بەپێی ڕاپۆرتێک کە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، سابیر مامەندی زیندانی کورد لە شاری سەڵماس سەر بە پارێزگای ورمێ لە دۆخی جەستەیی وڕۆحی نالەباردایە.
سابیر مامەندی ،زیندانی سیاسی سزادراو بە زیندانی هەتاهەتایی لە باردۆخی ناجێگیرو نالەباری جەستەیی وڕۆحیدا ،لە پێداگەیشتن و بێبەش بوون لە دەواو ودەرمان لە لایەن بیهداری زیندانەوە حەبس کراوە.
سابیر مامەندی هاوڵاتی سەڵماسی لە بانەمەڕ ساڵی ٩٣ دا لە لایەن دادگای سزادانەوە بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە پارتە سیاسیەکانی کوردەوە بە زیندانی هەتاهەتایی سزادرا ئەمە لەبارودۆخێکدایە کەئەم زیندانیە سیاسیەی کورد ئەو تۆمەتانە دەخێرێتە ئەستۆی ڕەدی دەکاتەوە وهاوکات لە ئەشکەنجدان و ناشایست هەڵسوکەوت کردن لە گەڵیدالە زینداندا سکاڵای کردوە. شایانی گوتنە سابیر مامەندی پێشتریش هەبەو تۆمەتە سێ ساڵی تر لەزینداندا بوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


